پێشمەرگە و دۆخی ئابووری هەرێم

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - بیروڕا
-
دانا عەبدول
-
حەڤدە ساڵە هێزە حیزبییەکانی هەرێمی کوردستان ( پێشمەرگە ) بەبێ ئەوەی یەک دینار بوجە و مووچەیان لەبەغداوە بێت 204 دوو سەد و چوارمانگ لەبووجەی گشتی هەرێم زەبەلاحترین ڕێژەی پارە بۆ ئەو هێزانە سەرف کراوە ، ئەمە لەکاتێکدا بەئیعتیرافی خۆیان زیاد لە سەد و پەنجا هەزار 150000 بندیوار و ناوی وەهمی لەوەزارەتی پێشمەرگە بوونی هەیە !..
یەکێتی و پارتی چەندین ملیار دۆلار قەرزاری خەڵکی کوردستانن ، چونکە پارەی خزمەتگوزاری و مووچەی خەڵکیان بۆ هێزە حیزبییەکانی خۆیان بردووە لەماوەی ئەم حەڤدە ساڵەی ڕابردوودا ، ئەمە جگە لەوەی کە دوانزە ساڵی پێشووتریش لەداهاتی ئەم وڵاتەیان بۆ هێزە حیزبییەکانیان و شەڕی ناوخۆ سەرف کردووە..
لەئێستادا تەنها کۆتایی بە بندیوار و ناوە وەهمییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بهێنرێت کوردستان دۆخی زۆر باشتر ئەبێت لەڕووی ئابوورییەوە..
بیهێنە بەرچاوی خۆت لەماوەی ئەم دەیان ساڵەی ڕابردوو ئەو پارەیەی بە ناڕەوا بۆ هێزە حیزبییەکان سەرف کراوە لەبووجەی گشتی و پەرەپێدانی هەرێم ئەگەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێم و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری بەکار بهاتایە ئێستا کوردستان لەچ قۆناغێکی پێشکەوتن و گەشەسەندندا ئەبوو !..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif