پۆلیسێك لە كاتی ئەركدا كوژرا- نوێ كرایەوە

ليست هناك تعليقات


كوردپلات هەواڵ
-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پۆلیسێکمان لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، تۆمەتبارەکە تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ پۆلیسێکمان بەناوی (کامەران لوقمان) لە کۆیە و لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، تۆمەتبارەکە تەقەی لە پۆلیسەکەمان کردووە و شەھیدی کردووە."

راشیگەیاند، کاتی رووداوەکە نزیک بە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و جگە لە کوژرانی کامەران لوقمان، هاوکات، پۆلیسێکی دیکەش بە سوکی برینداربووە.

لە دوای ڕووداوەکە، تەرمی پۆلیسە کوژراوەکە بردراوەتە پزیشکی دادوەری کۆیە و بەپێی زانیاریەکانیش تەرمەکە ڕەوانەی شاری هەولێر دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif