ئەگوێرۆ بەرگریی لە لیۆنێل مێسی دەکات

ليست هناك تعليقات


کوردپلات ـ سپۆرت
ـ
 سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری مان سیتی و هەڵبژاردەی ئەرجنتین لە لێدوانێکی نوێدا کە لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەیدا ئەنجامی داوە، بەرگریی لە لیۆنێلی مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەکات.
ئەگوێرۆ کە بۆ کەناڵی TyC چاوپێکەوتنەکەی ئەنجام داوە، دەڵێت: “من لەوانە تێناگەم کە ڕەخنە لە ئاستی مێسی دەگرن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. ئەو یەکەم کەسە کە دەناڵێنێت لە بوونی هەر کێشەیەک  لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئامادەیی خۆی پیشان دەدات.”
چنینەوەی نازناوە زۆر و جۆراوجۆرەکان لەگەڵ بارسێلۆنا لەو ماوەیەی کە مێسی وەک ئەستێرەیەکی دەرکەوتوو چنیویەتیەوە، هەمیشە جێی ڕەخنەی زۆریش بووەتەوە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆی وڵاتەکەشی بەوەی هیچ نازناوێکی لەگەڵ سەماکەرەکانی تانگۆدا نەبردۆتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif