کوردپلات ـ هەواڵ
ـ
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئەمرۆ سێشه‌ممه لەگەڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه كۆبوەوە و رایگەیاند،"نابێت به هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فەرمانبەران ببرێت
له‌و كۆبونەوەیەدا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكردوه كه پێویستە كۆششه‌كان بەو ئاراستەیە بن تاوه‌كو پەلە بکرێت لە دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پرۆسەى چاکسازى ریشەیى، چونکە بۆ ئەمرۆمان چاكسازیی بوەتە پێویستییەکى گرنگ و حەیاتى.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە لێکەوتەکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرا و سەرۆک کۆمار باسى لەوە کرد تێپەراندنى ئەم قۆناغە پێویستى بەهەوڵ و تێکۆشانى هەمو دڵسۆزانەو ده‌بێت هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه و رێگە نەدەین کاریگەرى لەسەر قوت و بژێوی هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت هەبێت، بەپێچەوانەوە لە پرۆسەى چاکسازیدا دەبێت باشکردنى ژیان و گوزەرانى ئەوان ئامانج بێت و ناشبێت به هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت و بەتایبەتیش توێژەكانی خوارەوە."
سه‌رۆك كۆمار وتیشی،"زۆر گرنگه پشتیوانی لە بەرهەمی خۆماڵی بكه‌ین و داهاتى نیشتمانى بۆ پشتیوانیكردن و باشکردنى بژێوى تێكڕایی هاونیشتمانیان بێت و پەرە بە تواناى داهاتە نیشتمانییەکانى تر بدرێت تا بتوانرێت به خۆبژێوی و پێشخستنى وڵات بەتەواوەتى دەستەبەر بکرێت."
سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمیش له‌مه‌ڕ داهاته‌كان و یاسای نه‌وت و گاز، سه‌رۆك كۆمار رایگەیاند،"پێویسته په‌نا به‌رینه به‌ر ده‌ستور و به پابه‌ندی یاسای بودجه و به‌ركه‌وته‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بین، له پێناو گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش كه مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، و گرنگە بە راشکاوانە پەنجە بخرێتە سەربرینەکان و چارەسەرى ریشەییان بۆ بدۆزرێتەوە."
بۆ پرسى موچەى فەرمانبەرانیش وتی،"موچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی دیکەی عێراق مافێكی ده‌ستورییه و نابێت به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ستی بۆ ببرێت، پێویستە بەشێوەیەکى شەفافانە پرسى تەسوییەی دارایی بەڕیوەبچێ بەپیی دەستور و یاسای بودجە، بەلام نابێ ئەمە ببیتە مایە دواخستن یا بڕینی موچەی فەرمانبەران."
سه‌رۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد،"دۆخەکە قورسە و پێویستى بە ئیرادەى چارەسەرێکى دادپەروەرانەیە و پێویستیشە موچەخۆران نەکرێنە قوربانى ناکۆکییە سیاسییەکان، دواتر سەرۆک کۆمار ئەوەشى خستەرو، کە دڵسۆزانی وڵات قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن كه هاوڵاتییان باجی ناكۆكییه سیاسییه‌كان بده‌ن."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق