یوڤێنتوس ئامانجەکەی گواردیۆلای لەناوبرد

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - سپۆرت
-
یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی رێگەی نەدا پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بگاتە ئامانجەکەی بۆ بەهێزکردنی هێلی بەرگری یانەکەی.

گواردیۆلا لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی هێلی بەرگری یانەکەی بەگواستنەوەی لیۆناردۆ بۆنوچی بەهێزبکات، لەکاتێکدا ئێمریک لاپۆرت و جۆن ستۆنز پێکانیان هەیە.

میدیای بەریتانیا رایگەیاندووە، بۆنوچی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی گواردیۆلا بووە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری لە 2024 کۆتاییدێت.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیتالیا، یوڤێنتوس نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەتایبەت کە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەیە لەگەڵ جۆرجیۆ کیلینی، هەروەها سوود بە ماتیاس دیلێخت و دێمیرالیش دەگەیێنێت کە دوو بەرگریکاری گەنجی یانەکەن.


لیۆناردۆ بۆنوچی ئامادەنییە ئەزموونێکی دیکە لە دەرەوەی یوڤێنتوس تاقیبکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی میلان سەرکەوتوو نەبوو.

تاکە بەرگریکار کە چاوەڕواندەکرێت لە یوڤێنتوس بڕوات، دانیێ؛ روگانییە، کە ئەویان بەرگریکاری پێنجەمە ماوریزیۆ ساری پشتی پێ ببەستێت، بۆیە چاوەڕواندەکرێت یاریزانەکە بڕوات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif