تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە لەچەمی ماوەت خنكا

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
حەوت رۆژ لەمەوپێش گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لەکاتی سناپکردندا دەکەوێتە چەمی ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گیان لەدەستدەدات، بەڵام تەرمەکەی ون دەبێت و بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمە مەلەوانییەکانیان تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

نەقیب رێکان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە ڕووداوی راگەیاند، تەرمی ئەو گەنجەی رۆژی 19-04-2020 کەوتە گۆمی خەمۆکەوە لە چەمی بەردبەرد لە ماوەت، کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا.

ئەرسەلان ئادەم، خزمی نزیکی ئەو هاونیشتمانییە رووداوی راگەیاند: "رۆژی19-04-2020 برزۆ جەبار عەبدوڵڵا تەمەن 19 ساڵ لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بۆ گەشتکردن دەچن بۆ چەمی ماوەت و لەوکاتەی کە دەیەوێت بە سناپ وێنە بگرێت "برزۆ" دەخلیسکێت و دەکەوێتە چەمەکەوە، بەهۆی زۆری و بەخوڕیی ئاوەکەشەوە ئاو دەیبات و دەخنکێت".

برزۆ لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بووە و وێنەی کاتی سناپکردن و کەوتنەخوارەوەکەی گیراوە.

بە گوتەی کەسوکاری برزۆ جەبار، "هاوڕێکانی کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکراون بەو هۆیەی رووداوەکە لەکاتی وێنەگرتندا بووە وێنەی کەوتنە خوارەوەکەی هەتا ئەو کاتەی ئاوەکە دەیبات و لە چاو وندەبێت گیراوە. ئەوە دەرکەوتووە کە هیچ کەسێک هۆکار نەبووە بۆ ئەوەی بکەوێتە ئاوەکەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif