نەوتی عێراق وەك چەكێكی دۆڕاو

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - بیروڕا

عوسمان عبدلڵە گوڵپی
-
لێرەدا نامەوێ باسی نەوت و گرنگیەكانی بكەم، تەنها دەمەوێت بڵێم نەوت و سامانی ژێر زەوی بۆ ئەو وڵاتانەی كە نەیانزانیوە مەڵەی تەندروستی ئیداری و سیاسی و ئابوری لەگەڵ بكەن بوەتە چەكێكی دۆڕاو و بەرامبەرەكانیان توانیویانە نەوت بكەنە كارتێكی فشار و چەكی خۆیان بۆ لێدان لە وڵاتی خاوەن نەوت، لەكاتێكدا دەبوو پێچەوانەكەی  بوایە 
عێراق بە هۆكاری ئەوەی  نەوتی كردۆتە تاكە سەرچاوەی داهاتی وڵات و تەواوی كەرتەكانیتر بوونەتە بەكاربەر لەبری ئەوەی بەرهەم هێنبن، ژێرخانی ئابوری وڵات بەتەواوی لاواز بوە و  عێراق تەسلیمی بەرزی نزمی نرخی نەوت بوە

كاتێك نرخی نەوت دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت واتە ئەو داهاتە چاوەڕوانكراوەی كە دەبوو لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی بكەوێت وەك پێویست نەبوە و كورتی هێناوە، لە بەرامبەریشدا هیچ كەتێكیتری بەرهەم هێنی نیە لە ئاست پڕكردنەوەی ئەو كورت هێنانەدابێت كە كەرتی نەوت بۆی دروستكردوە، بۆیە كورتهێنانەكە ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر وڵات و تەنانەت چاوەڕێ دەكرێت فەرمانبەرێكی ئاسایش باجی ئەو كورتهێنانەی بەربكەوێت، لە حاڵەتی ئەو كورت هێنانەدا گەر زۆر نەبێت ئەوا دەكرێت بە بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت تاڕادەیەك پڕبكرێتەوە كە ئەمەش سنورێكی دیاری كراوی هەیە و خستنەبازاڕی نەوت بە ڕێژەی زۆر دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەكەی،
بۆیە عێراق وێڕای دەوڵەمەندی لە سامانی ژێر زەوی بەڵام نەوت بوەتە چەكێكی بەهێز بەدەست ئەوانەوە كە كۆنترۆڵی بەرزی و نزمی نرخی نەوتیان لەدەستدایە،  بەڵام بۆ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی داهاتیان نەوت نیە و ئەو كەرتەیان وەك چەكێكی ئیحتیات و پاشەكەوت حساب كردوە، نرخی نەوت كاریگەری خێراو ڕاستەوخۆی لەسەریان نیە و ئابوریان تاڕادەیەكی  زۆر جێگیرە پێچەوانەی عێراق كە هەمیشە ئابوریەكی ناجێگیری هەیە
لە نێوان ئەم دوو جۆر وڵاتەشدا ئەو وڵاتانە دێن كە لە پاڵ بەرهەمهێنانی نەوتدا كەرتەكانی تری وەك پیشەسازی و كشتوكاڵیان بەهێزە و چەندین دەرگای تریان كردۆتەوە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستن، ئەم وڵاتانە بەرزی و نزمی نەوت كاریگەریەكەی لاوازە و دەتوانن كورتهێنانی كەرتی نەوتیان بە كەرتەكانیتر پڕبكەنەوە بەتایبەت لە كاتێكدا كە نزمی نرخی فرۆشتنی نەوت كورتخایەن  بێت و ئەزمەیەكی كاتی بێت

بۆیە لە ئێستادا عێراق لە خراپترین وڵاتانی فرۆشیارانی نەوتە و هیچ سەرچاوەیەكیتری نیە كە پشتی پێ ببەستێت  بۆ بەڕێوبردنی وڵات.
ئەوە جگەلەوەی دۆخی سیاسی وڵاتەكە كاریگەری هەیە كە عێراق خاوەنی تەواوی ئەو نەوتە نیە كەدەری دەهێنێت و  كەوتۆتە ژێر بارێكی  گرانی ئەمریكاو و چۆنیەتی گرێبەستی كۆمپانیاكانی نەوت و  خەریجیەكانی جەنگ و قەرەبوی 
ڕابردوو(كویت ١٩٩١و داگیركردنی عێراق٢٠٠٣)
ئەوە جگە لە گەندەڵی گەورە و خراپی بەڕێوبردنی عێراق و چەندین دەرگای بارگرانی كەلە خۆی كردونەتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif