یارییەکانی خولی پرێمەرلیگ دەستپێدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات-سپۆرت

لە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ عاشقانی (پرێمەرلیگ) سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی پرێمەرلیگ و چەند یارییەکی دیکە هەڵکردوە.
ڕۆژنامەی (سەن) بڵاویکردوەتەوە کە (بۆریس جۆنسۆن)ی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەیری پلانەکانی داهاتووی کردووە و پێی وایە کە دەستپێکردنەوەی پرێمەرلیگ و پالەوانێتیەکانی تێنس و کریکیت و چەند یارییەکی دیکە بێ ئامادەبوونی هاندەران لە چەند هەفتەی داهاتوودا سوودی زۆری بۆ هاوڵاتیانی بەریتانیا دەبێت بۆ ئەوەی لەکەش و هەوا نەرێنییە ڕزگاریان بێت، هەروەها بڕیار وایە هەندێک لە یارییەکانیش بە خۆڕایی بۆ خەڵکەکە ڕاستەوخۆ بگوازنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی (سەن) هەموو چاوەڕێی بیروبۆچوونی حکومەت بوون بۆ ئەوەی پرێمەرلیگ دەستپێبکاتەوە، دوای ئەو قسانەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش پێشبینی دەکرێت لە دوای چەند هەفتەیەک خولەکە جارێکی دیکە بەڕێوە بچێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif