شاسوار عبدلواحید بۆ دەسەڵات: لە زمانی فشار نەبێت لە هیچ تێناگەن

ليست هناك تعليقات

كوردپلات- هەواڵ
-
 شاسوار عبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەڕەی فەرمی خۆیدا بابەتێكی نوسیوە بە ناونیشانی ( ئەم حكومەتە لە زمانی فشار نەبێت لە هیچیتر تێناگات)
 لە ناوەڕۆكی بابەتەكەیدا سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنوسێت

(ئەمەی ئێستا روودەدات شکستی ئەم گرووپەن کە ٢٩ ساڵە حوکمی کوردستان دەکەن (هەرچەندە ناکرێت وشەی حکومەت و حوکمڕانیی بۆ ئەمانە بەکار بێت). بە تایبەتتر لە ئێستادا شکستی ئەم بەناو حکومەتەیە کە پارتیی سەرکردایەتیی دەکات و یەکێتی و گۆڕان بەشدارن تێیدا.
ئەگەر ئەم بەناو حکومەتە کێشەی موچە چارەسەر نەکات و پلانێکی تۆکمەی نەبێت بۆ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و باشکردنی گوزەرانی خەڵک، ئەوە جارێکی تر پشتیوانیی خۆپیشاندان دەکەین لە هەموو شار و شارۆچکەکان و کۆتاییهێنان بەم شێوازە لە حوکمڕانیی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە)
لە كۆتایی بابەتەكەیدا دەنوسێ (ئەوەی لەسەر ئێمەشە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەبین و شان بە شانی جەماوەر لە هەموو شارەکان دێینە سەر شەقام)




شاسوار عبدلواحید
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، جوڵانەوەكەی لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراقدا چوار كورسی پەرلەمانی عێراق و لە كۆتا هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستاندا هەشت كورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif