حەوت خوی رۆژانە لەرەمەزاندا زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەمەڕەنگ

رۆژوگرتن، خۆ گرتنەوەیە لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر، کە سودی تەندروستی هەیە، سیستمی هەرس باشتر دەکات، بەڵام دەبێت وریای جۆری ئەو خواردنانەبیت کە هەڵیدەبژێریت لەماوەی ئەم مانگەدا، ماڵپەری Brilio English حەوت خوی رۆژانەی لە رەمەزاندا بڵاوکردوەتەوە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و باشترە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: گرنگدان بە خواردنە خێراکان لەدوای رۆژو شکاندن
خواردنە خێراکان رێژەیەکی زۆر لە خوێ و چەوری تێدایە، کە چەندین کێشەی تەندروستی دروست دەکەن وەکو نەخۆشی دڵ، بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ و زیادبونی کێش.

دوەم: رۆژوشکاندن بە چەوری و شیرینی زۆر
ئەو خۆراکانەی چەورییەکی زۆری تێدایە ئاسان نین بۆ هەرسکردن، بەتایبەتی ئەو کاتەی بۆماوەی چەندین کاتژمێرە گەدەت بەتاڵە ئەو خۆراکانەی رێژەیەک زۆر لەشەکریان تێدایە زیانبەخشە، باشترە ئەو خۆاکانە بخۆیت کەبە سروشتی شیرینن، وەکو خورما، میوە، هەنگوین، بەخێرایی هەرسدەبن.

سێیەم: زۆر خواردنی کاربۆهیدرات لەدوای رۆژوشکاندن
کاربۆهیدرات دەگۆڕدرێت بۆ شەکر، کاردانەوەی لە جەستەدا دەبێت بەوەی وزەی پێویستت نادات بەجەستە، دەبێتە هۆی قەڵەوی، باشترە خۆراکەکانت هاوسەنگ بێت پرۆتین و کاربۆهیدراتی بەڕێژەیەکی هاوسەنگ تێدابێت.

چوارەم: زۆر خواردنەوەی چا و قاوە لە بەربانگ و پارشێو
ماددەی کافایین دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، لە ئەنجامدا سەرئێشە و شەکەتی دروستدەبێت، باشترە بەڕێژەیەکی کەم چا وقاوە بخۆیتەوە، زیاتر بایەخ بەئاو بدەیت، بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەو چەند کاتژمێرە بکەیتەوە کە ئاوت نەخواردوەتەوە.

پێنجەم: نوستن دوای بەربانگ و پارشێو
نوستن لەدوای بەربانگ دەبێتە هۆی بەدهەرسی، جەستەت گرفت هەرسکردنی بۆ دروست دەبێت، تەنانەت ئەگەر نەخەویت، پاڵکەوتن و کەمی جوڵە هەمان گرفتی دەبێت و دڵەکزێ دروستدەکات.

شەشەم: پارشێونەکردن
یەکێکە لەو خوە خراپانەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، جەستەت بە بڕی پێویست وزەی نابێت لە رۆژدا، هەروەها دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، رۆژانە خواردنی دو ژەم گرنگە بۆ تەندروستی.

حەوتەم: زۆر خواردن لە بەربانگدا
کاتێک گەدەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەتاڵە، ئەگەر رێژەیەکی زۆر لە خواردن بخۆیت زیان بە گەدەت دەگەیەنیت و بۆ هەرسکردن ئاسان نابێت، دەبێتە هۆی ئازاری گەدە، باشترە بە پەرداخێک ئاو و چەند دەنکێک خورما رۆژوبشکێنیت، دوای چەند خولەکێک دەست بە نانخواردن بکەیت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif