نازدار جزیری لە بەرنامەكەدا دەستی كرد بە گریان

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەمەڕەنگ

خانمە هونەرمەندی دیاری کورد، نازدار جزیری لە دواین بەرنامەی زەلیجێنتدا، کە وەک دادوەر تێیدا بەشدارە دەستیکرد بە گریان. شەوی ڕابردوو، هەینی، لە میانی بەرنامەی زەلیجێنتدا کە لە کەناڵی ئاڤا ئینتەرتەیمێنت پەخشدەکرێت، 
خانمە هونەرمەند، نازدار جزیری پاش ئەوەی گوێی لە گۆرانییەکی خۆی بوو کە لەلایەن بەشداربوویەکەوە وترا دەستیکرد بە گریان. لە بارەی هۆکاری گریانەکەشیەوە وتی کە ئەوە گۆراییەکە بەسەر کچێکی ناوچەی جزیریدا وتراوە و کاتێک چیرۆکی گۆرانییەکەی بیرکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەو یادەوەریانەی لەگەڵیدا هەیبوو دەستی بە گریان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت کە نازدار بە هۆی بیرکەوتنەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستیکردووە بە گریان، چونکە ئێستا لە یەک جیابوونەتەوە، بەڵگەش بۆ ئەوە دەهێننەوە کە نازدار لە کۆتا بەرنامەکانی کە تێیدا دەرکەوتووە ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجەیدا نییە. 
نازدار زیاتر لە پێنج ساڵە لەگەڵ هونەرمەند ڕابیندا هاوسەرگیری کردوە و زەمەن زانیویەتی کە ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە لە هاوسەرەکەی جیابووبێتەوە. ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری جزیری باكووری كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، ساڵی 2019 ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif