بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی دەخاتە لیستی فرۆشتن

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - سپۆرت

لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا یتنەی بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی هێڵی ناوەڕساتی خۆی خستە لیستی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێت بیافرۆشێت و هەر بە خێراییش چوار یانەی گەورە خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئامادە کرد.

بەگوێرەی ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ) و rac1 یانەی بارسێلۆنا (ئارسەر میلۆ)ی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی خستوەتە لیستی ئەو یاریزانانەی بۆ فرۆشتنن، وێرای ئەوەی یاریزانەکە بەو هەنگاوە ڕازی نییە و ڕایگەیاندوە کە نایەوێت یانەکە بەجێ بهێڵێت، بەپێی تازەترین هەواڵیش هەردوو یانەی ئینتەر میلان و پاریس سان جێرمان بیر لە کڕینەوەی یاریزانەکە دەکەنەوە، لەکاتێکدا یانەی تۆتنهام دەیەوێت لەگەڵ ندۆمبلی بیگۆڕیتەوە و بەهەمان شێوەش یانەی تۆتنهام دەیەوێت یاریزانەکە بۆ خۆی بگوازێتەوە و لەبری ئەو بیانیچ بە یانەی بارسێلۆنا بدات.

جێی ئاماژە پێکردنە ئارسۆر لەم وەرزە ماوەیەک بەهۆی پێکان و نەخۆشی لە یاریگاکان دابڕابوو.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif