هەواڵە خۆشەكەی كرۆناو هاوین گەشت

ليست هناك تعليقات


كورد پلات - هەواڵ

لە توێژینەوەیەکی ئەمریکیدا دەرکەوتووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تیشکی خۆر و زیاتر گەرمبوونی کەش و هەوا لاواز دەبێت و ئەوەش، وەکو نیشانەیەک بۆ تێکشکانی ڤایرۆسەکە لە هاویندا، لێکدەدرێتەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەشی زانست و تەکنەلۆژیای وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری گەرما لەسەر کۆرۆنا کردووە و تێیدا هاتووە، کۆرۆنا لە شوێنی داخراو و وشکدا باشتر دەژیێت و لە پلەی گەرمی بەرزتریشدا، بە تایبەتی بە تیشکی خۆر، لاواز دەبێت و لەناودەچێت.

لەوبارەیەوە، ولیام برایان، سەرۆکی بەشی زانست و تەکنەلۆژی لە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند، "بۆمان دەرکەوتووە کە ئەگەر تیشکی خۆر بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە کۆرۆنا بدات، ئەوا دەیکوژێت."

راشیگەیاند، "کۆرۆنا لەسەر ماددەیەکی وەکو ستیل و بەبێ هەبوونی تیشکی خۆریش، ئەگەر بۆ ماوەی ١٨ کاتژمێر بمێنێتەوە ئەوا نیوەی هێزەکەی لەدەستدەدات، بەڵام ئەگەر تەنیا بۆ ماوەی دوو خولەک بیخەیتە بەر تیشکی خۆر، ئەوا نیوەی هێزەکەی لەدەستدەدات و بە زووی لەناودەچێت."

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی توێژینەوەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو زۆر دەمێک لەمەوبەر ئەو قسەیەی کردووە و بەڵام خەڵکی گرنگییان پێنەدا و هیواشی خواستووە خەڵکی چێژ لە تیشکی خۆر ببینن."

تا ئێستا چەندین توێژینەوە لەبارەی لەناوچوونی کۆرۆنا لە پلەیەکی گەرمی بەرزتردا ئەنجامدراوە و هەموویان جەختیان لە لەناوچوونی ڤایرۆسەکە لە پلەیەکی گەرمی بەرزتردا کردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif