توێژینەوەیەک سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا ئاشکرادەکات

ليست هناك تعليقات

كورد پلات- هەواڵ

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، یەکەمین حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیادا بۆ مانگی کانونی دووەمی رابردوو دەگەڕێتەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، دامەزراوەی برونۆ کێسلەر توێژینەوەیەکی لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا کردووە و تێیدا هاتووە، "گەیشتین بەوەی کە خەڵکێکی زۆر لە پێش رێککەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠وە، لە ناوچەی لۆمباردی، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون."
ستیفانۆ مێرلەر، سەرۆکی دامەزراوە زانستییەکە لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، دڵنیان لەوەی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، رەنگە زووتریش، حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا هەبووە."
راشیگەیاندووە، "ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن بەهۆی یەک کەسەوە نەگەیشتووەتە ئیتاڵیا، بەڵکو لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکییەوە لە وڵاتەکەشدا بڵاوبووەتەو."
ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی ئەوروپادا دێت کە بە خراپترین شێواز ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە و تا ئێستا نزیک بە ١٩٣ هەزار حاڵەتی توشبوون و نزیکەی ٢٦ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif