ئەو خاڵانەی كەس باسیان ناكات سەبارەت بە موچە

ليست هناك تعليقات
هۆشمەند عەتا
-
سەبارەت بە نەھاتنی موچەکەی بەغدا ھەندێک خاڵ ھەیە بەھۆی گەندەڵی و نادادی حکومەتی ھەرێمەوە کەس باسی ناکات  لەوانە:
دەوڵەتی عێراق نا ئەخلاقیانە بەم مانگی ڕەمەزانە موچەی کوردستانی ڕاگرتوە، ئەمە واقیعی داگیرکەرە کە ھیچ ئیلتیزامێکی بە داگیرکراوەوە نیە، ھەمیشە بە لۆجێکی ھێزو و دەستەمۆکردن بیردەکاتەوە.

 بڕە پارەی کە لە بەغداوە پانزە مانگە بە بەردەوامی دێت  لەلایەن ھەر دەزگاو کەسایەتیەکی عێراقەوە درابێت ھێزێکی تری لە پشتە ئەویش مامۆستای گەورەیە کە ئێرانە.

ئەم گەمەیە تەواو سیاسیە، بەغداد دەیەوێت ھەرێم بەچۆکدابھێنێت ھیچ دەسەڵاتێکی دارایی و ئابوری لانەبێت، ئێستا ئەو کاتەیە ھاوشێوەی دوای ڕیفراندۆمەکەیە کارتی کورد  لە دانوستاندن تەنھا دانە ھیچ ناستێنێ زۆر لاوازەو ھی بەغدا کاریگەرو فرەلایەنە.

کۆرۆناش دۆخی عێراقی خراپ تێکداوە وای لێکردوە کە ئابوریەکی بکەوێتە لەرزە بە تایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو خەرجیەکانی دەوڵەت زیادیان کردوە بە دەیان ھەزار کەس گەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان کە پێشتر لابرابون.

ھەرێم یاری بە کات دەکات ئەمجارەش نەوت ڕادەستی بەغداد ناکات ئەوەستێ تا دوای بەرزبونەوەی نرخ یان بە دوای ھەلێکدا دەگەڕێ کە خۆی بگرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە ئەگەر گریمان مەلەفی وزەی تەسلیم بە بەغداد کرد، لە بەرانبەر  ھەر دەسکەوتێکدا ئەوا ھەڵەیەکی ستراتیژیە و پیگەو ئایندەی ھەرێم و دوو حیزبی دەسەڵات لاوازدەکات و چیتر ھەولێر سەنگی نامێنێت و ھەموان چاو دەبرنە بەغداد، بۆیە ئەگەر ئەم مەلەفە بە ئاسانی بۆ بەغداد تێپەرێت دواتر ھەرێم چەکدەکات و ھەموو ئەو دەسکەوتانەی کەبیستو نۆساڵە بەدەست ھاتون بەبادەچن.

لە ئێستادا مەلەفی نەوت و دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا لەدەست پارتیدایە، پارتیش حیزبێکە زۆر بەسەبرە لە دانوستاندنەکان  یاری بە   کات دەکات تا بەھێزدەبێ ئەو کات گفتوگۆ دەکات.
بە بۆچونی من ھیچ ڕونادات، تا ئەمریکیەکان ھەبن لێرە و دۆخی ناوچەکە بەم جۆرە بێت. موچەی ئەم مانگەش دێت، بەڵام گرفتەکە دواترە کە نرخی نەوت دابەزیوە ئابوری جیھان ڕوی لەقەیرانە نرخی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بەرزنابێتەوە بۆیەتەحەدای گەورە لەبەردەم عێارقدایە.
ھیچ ناگۆرێت باخۆمان ماندونەکەین، گرفتی گەورە گەندەڵی و ناکۆکی ناوخۆییە لە کوردستان ئەوەش مەحاڵە بەم ھێزانە چاکبکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif