دواین ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهاندا

ليست هناك تعليقات
 كوردپلات-هەواڵ

-

بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 882 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و 207 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا لە یەک ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە، تائێستا زیاتر لە 987 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 118 هەزار و 781 کەسیان چاکبوونەتەوە و 55 هەزار و 415 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیسپانیا 226 هەزار و 629 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 117 هەزار و 727 کەسیان چاکبوونەتەوە و 23 هەزار و 190 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە. لە ئیتاڵیا نزیکەی 200 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی 65 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و 26 هەزار و 644 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە فەرەنسا گەیشتووەتە زیاتر لە 162 هەزار کەس، نزیکەی 45 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و 22 هەزار و 856 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

هەرچەندە لە ئەڵمانیا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا نزیکەی 158 هەزار کەسن، بەڵام وادیارە ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی باش کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکەی کردووە، چونکە تەنیا 37 هەزار و 294 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە و نزیکەی شەش هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەراورد بە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا ئامارێکی باشە.

لە بەریتانیا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا نزیکە لە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئەڵمانیا، بەڵام 20 هەزار و 732 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، واتە گیانلەدەستدان لە بەریتانیا زیاتر لە سێ هێندەی ئەڵمانیایە.

ئامارەکانی تورکیاش هاوشێوەی ئەڵمانیا باش دەردەکەون، لەکاتێکدا زیاتر لە 110 هەزار کەس وەکو تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەڵام تەنیا دوو هەزار و 805 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 هەزار و 140 کەسیش چاکبوونەتەوە.

لە رووسیا ژمارەی تووشبووان بە خێرایی لە هەڵکشاندان، تاوەکو ئیستا 87 هەزار و 147 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 794 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 346 کەسیش چاکبوونەتەوە.

لە شاری ووهانی چین، بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو شارە بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
ڕاستەوخۆ لێرەوە زانیاری لەسەر كۆڤید١٩ وەرگرە
https://www.trackcorona.live/map

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif