كوردپلات - هەواڵ
-
لە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەكانی شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ، بایكۆتی دەوام كراوە و پزیشک و کارمەندەکانی تەندروستی دەڵین تاوەکو مووچەکەیان پێنەدرێت دەوام ناکەن.
هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: "لە زۆربەی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی شاری سلێمانیدا پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەستیان بە مانگرتن كردووە و هۆكاری مانگرتنەكەیان ئەوەیە داوای مووچەكانیان دەكەن، چونكە نزیكەی 50رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە".
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەش كرد، پێشتر حكومەتیان لەو مەترسییە ئاگادار كردووەتەوە و گوتیشی "پێش مانگرتنیان پزیشكان هۆشداریان دایە ئێمە، ئەگەر مووچەیان پێنەدرێت، بایكۆتی دەوام دەكەن، ئێمەش حكومەتمان ئاگادار كردەوە، ئێستاش چاوەڕیی وەڵامی حكومەتین".
هەروەها لە راگەیێندراوێکدا دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی شاری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان رایدەگەیێنن، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوام لەسەرجەم نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی دەڤەری گەرمیان ، راپەڕین ، هەڵەبجە ، کۆیە ، پێنجوێن ، دووکان ، چەمچەماڵ ، سەید سادق ، هەڵەبجەی تازە ، دەربەندیخان ، سەرجەم نەخۆشخانەکانی دەرەوەی سەر بە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم شوێنە ساردەکان و قاوشەکانی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە کاژێر 08:00ـی بەیانی 27-4-202 ـەوە.
دەستەکە هەروەها هۆشداریی دەدەن لە ئەگەری پشتگوێخستنی داوکارییەکانیان بڕیاری راگرتنی دەوام لە سەرانسەری نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی ناوشاری سلێمانی دەدەن لە رۆژانی داهاتوودا.
بەهۆی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواكەوتووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق