كورد پلات - هەواڵ
133 خوێندکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، لە رێگە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 133 خوێندکاری دیکە کە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكانەوە لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانییان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدڕاڵ بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیێنراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەوەى ئەمڕۆ دووەم کۆمەڵی گەڕاوەى خوێندکاران بوو.
ئەو خوێندکارانە لەگەڵ گەیشتنەوەیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بەھۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق