ئابووریی ئەڵمانیا زیاتر لە 6٪ پاشەکشە دەکات

ليست هناك تعليقات


كورد پلات - ئابووری

ئابووریی ئەڵمانیا لەمساڵدا بە رێژەی زیاتر لە 6٪ پاشەکشە دەکات. لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە ئەوە خراپترین رەوشی ئابووریی ئەو وڵاتەیە.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەڵمانیا، بەهۆی کاریگەریی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابووریی وڵاتەکە لەمساڵدا زیاتر لە 6٪ دادەبەزێت، بەڵام لە ساڵی 2021ـدا رەوشی ئابوورییەکەی بەرەو باشبوونەوە دەچێت و زیاتر لە 5٪ گەشە دەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیاش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابووریی وڵات نییە.

ئەڵمانیا گەورەترین ئابووریی ئەوروپایە و کۆی بەرهەمی ناوخۆی ساڵانەی 3.5 تریلیۆن یۆرۆیە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێکی زۆر لە چالاکییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا کەمبوونەتەوە و پیشەسازیی ئۆتۆمبێل کە بڕبڕەی پشتی ئابووریی وڵاتەیە کەوتووەتە ژێر مەترسییەوە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif