گفتوگۆی بەعس و بەرەی کوردستان

ليست هناك تعليقات



مەسعود بارزانی
-
جارێکیان من و مام جەلال پێکەوە سەردانی بەغدامان کرد، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی بەعس چووبوونه لای سەددام و پێیان ڕاگەیاندبوو کە هەموو سەرکردایەتیی کورد لێرەیە، با تەسفیەیان بکەین.

سەددامیش پێی گوتبوون: « زۆر شوورەییە و کارێکی دوورە لە ڕەوشت، میوانی ئێمەن و نابێت بير لە بابەتێكى لەم شێوەيە بكرێتەوە. جگە لەمەش، بو گفتوگۆ و دانوستاندن هاتوون، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرا و گەڕانەوه، ئەگەر ئازان ئەوكات لە ناویان ببەن! »

لەو ماوەیەدا سێ گەڕی گفتوگۆ لە نێوان بەرەی کوردستانی و حکوومەت بەڕێوە چوو، یەکەم جار شاندێکی بەرەی کوردستانی سەردانی بەغدایان کرد و دووەم جاریش مام جەلال سەرۆکایەتیی شاندەکەی کرد و بۆ سێیەم جاريش من سەرۆکایەتیی شاندەکەم گرته ئەستۆ.

گفتوگۆ خۆى بريتييە لە دانوستاندن، مەرج نییە هەرچی داوات کرد، یان چەندی داوا دەکەی بەدەستی بێنیت. یان بەرانبەرەکەت داوای هەرچی دەکات بۆی جێبەجێی بکەیت، بەڵام ئەگەر هەردوولا نیازی ڕێککەوتن و چارەسەریان هەبێت، هیچ شتێک موستەحیل نییە.

بەداخەوە هەڵسوكەوت و ڕەفتاری یەكێتی لەم گفتوگۆیانە و بەتایبەتی لە گەڕی کۆتاییی گفتوگۆکاندا زۆر نابەرپرسانە بوو. هەر داوایەكمان لە بەغدا دەکرد وەک شاندی بەرەی کوردستانی، یان هەر بابەت و گفتوگۆیەک دەکرا بۆ ڕۆژی دواتر لە چايخانەكاندا لە دەست خەڵكدا بوو و وایان نیشان دەدا گوایە بەعس ڕاستگۆ نییە، بەڵام مەسعود بارزانی زۆر هاندەرە بۆ ڕێککەوتن و کەوتنە پڕۆپاگەندەی بێبنەما و بێمانا دژی ئێمە.

لە لایەکی ترەوه، ئێرانییەکانیش هاتنە سەرهێڵ و هەرچی لە توانایاندا بوو کردیان بو ئەوەی هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکرێت. لە هەمان كاتدا ڕژێمی بەعسیش مەبەست و نیازی ڕێککەوتنی نەبوو، یان باشتر بڵێین نیازی ڕێککەوتنێکی ئابڕوومەندانەی نەبوو.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif