دوو ساڵە ئەم ڕێککەوتنە نهێنیە واژۆ کراوە

ليست هناك تعليقات


دوو ساڵە ئەم ڕێککەوتنە نهێنیە واژۆ کراوە، لە نێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانیدا
-
عوسمان گوڵپی
-
لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتی و پارتی ڕاستر بڵێین سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ڕێککەوتنێکی نهێنیان لە نێوان خۆیاندا واژۆکردوە، ئەم ڕێککەوتنە پەیوەندیەکانی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕێکخستوە، هەرچەند لە بنەمادا قوباد تاڵەبانی هیچ گرفت و بەریەك کەوتنێکی لەگەڵ مەسرور بارزانی نەبوە و نیە بەڵام ناکۆکیەکان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیدا گرفتی بۆ شێوازی ئیدارەدانی حکومەتەکەیان دروستکردبوو، تەنانەت بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتایی ٢٠٢٢ بۆ ناوەڕاستی ٢٠٢٣ لە لایەن قوباد تاڵەبانی و ستافەکەیەوە لەسەر خواستی بافڵ تاڵەبانی بوو نەك ناڕازی بونی قوباد تاڵەبانی لە مەسرور بارزانی.
بە پێی ڕێککەوتنێك کە لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیدا واژۆکراوە، کە قوباد تاڵەبانی تەواوی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی لە زۆنی سەوز هەبێت بە شێوازێکی فەرمی تەنها بۆ ئیدارەدانی زۆنەکەی(ئەمە وەك ڕێگریەك لە هەر ڕێککەوتنێك لەگەڵ بەغداد بە سەربەخۆ)، واتە ئەو واقعەی لە کوردستاندا هەیە کە دوو ئیدارەییە مامەڵەی فەرمی لەگەڵ بکرێت، ئەویش ئەوەیە کە لەو پرسانەی کە پەیوەستن بە ئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، گرفت بۆ کارەکانی هیچ لایەکیان دروست نەکرێت، هەربۆیە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە هیچ شتێك کێشەی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دروست نەکردوە، ئەویش ئەوەیە کە قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتی گۆڕانکاری و بڕیاری لە سنوری زۆنەکەی خۆیدا بەشێوازێکی فەرمی هەبێت.
ئەم ڕێککەوتنە تەنها لەسەر دوو ئاستی ئیداری و دارایین، بۆیە لە ڕووی داراییەوە قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتی تەواوی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن هەیە لەگەڵ زۆنی سەوزدا، وە ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی هیچ زۆنێكیان لە پرسی دارایدا دەستوەردان لە زۆنەکەیتر نەکات، بۆ هەر مامەڵەیەکیش لەگەڵ بەغداد بە پێی ڕێژە بەشدار دەبن و لیژنەیان بۆ ئەو گرفتانە هەیە کە دێنە پێشەوە.
سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتەکانی لەگەڵ ئەم شێوازە مامەڵەیەدا ڕێکخستوە و دەرچەی یاساییان بۆ دۆزیوەتەوە.
نوسینگەکانی هەردوولا پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان بۆ ڕاییکردنی ئیش و کارەکان هەیە و هەر گرفتێکیش بێتە پێشەوە چارەسەری دەکەن.
هەر بە پێی ڕێککەوتنەکە، قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتی تەواوی گۆڕانکاری پۆستە ئیداریەکانی سنوری سەوزی هەیە بەو پۆستانەشەوە کە واژۆی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمیان پێویستە، لە پارێزگارەوە تا ئاستی وەزارەتەکان و دەستەکان، ئەم خاڵەش بێ هیچ گرفتێك جێبەجێکراوە و هەندێك گۆڕانکاری ئەنجامدراوە لە ڕابردوودا کە وەزیرەکانی پارتی لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا هەماهەنگ بوون و جێبەجێیان کردوون.
بەرواری ئەم ڕێککەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە یەکێتی گرفتی بۆ دوو پرۆژەی سەرۆکی حکومەت لە زۆنەکەیدا دروستکرد ئەوانیش(پرۆژەی ڕووناکی و هەژماری من)بوون، لەو کاتەوە ئەم ڕێککەوتنە ئەنجامدراوە، قوباد تاڵەبانی ڕازی بوو بە جێبەجێکردنی ئەو دوو پرۆژەیە وەك ئەوەی سەرۆکی حکومەت خوازیاری بوو (لەگەڵ ڕێککەوتن لەسەر پشك لەو پرۆژانەدا) بەمەرجێ قوباد تاڵەبانی لە سنوری زۆنی خۆیدا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەبێت، لە بەرامبەردا هیچ گرفتێکی لەم ڕووەوە نەبوە و دەسەڵاتەکانی پێدراوە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە تەنها بۆ سنوری ئیدارەی سەوزە، بۆ ئەو پرسانەی کە پەیوەندیدارن بە پرسی حکومەتی هەرێمەوە بە گشتی دەسەڵاتەکانی سەرۆك و جێگرەکەی وەك خۆیان جێ بەجێ دەکرێن.
ئەم ڕێککەوتنە ڕێگایەکە بۆ بەیاسایی کردنی دوو ئیدارەیی ڕانەگەیەنراو، ناکۆکیەکانی ئێستای نێوان یەکێتی و پارتی زیاتر پرسی ئەمنی و سیاسین، ئەگەرنا ئەم دۆخە بە پێی ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەنراو بەردەوام بوە، هەندێك جار لەسەر ئاستی خوارەوە لە خەڵك و پەرلەمانتاری نزیکیان وادەردەخەن کە ناکۆکی قوڵ لەسەر شێوازی حکومڕانی لە نێوانیاندا هەیە بەڵام ئەمە تەنها بۆ ڕای گشتیەو ئەو کەسانەش لە واقعدا هیچ پێگەیەکیان لە بڕیارداندا نیە، بەڵکو نوسینگەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی زۆر زیاتر لە ڕابردوو هەماهەنگیان بەهێزە و پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە بۆ قۆناغی داهاتووش لە دوای چارەسەرکردنی پرسە ئەمنی و سیاسیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی ئەوا هەمان رێککەوتن لە حکومەتدا بەردەوام بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif