هێمن هەورامی: هەمووان لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندان

ليست هناك تعليقات


هێمن هەورامی: هیچ بیانویەکی سیاسی و یاسایی و نیشتیمانی نەماوە بۆ کارا نەبوونی پەرلەمان و هەمووان لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندان


هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، لە دوو دیداری جیاوازدا لەگەڵ کونسولی ژاپۆن و راوێژکاری سیاسی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تائکیدیان لەوە کردۆتەوە کە پارتی وەک هێزی براوەی یەکەم هەموو هەوڵێکداوە تا بە دیداری دوو قۆڵی و چەند قۆڵی و پەیام و راگەیەندراو و لیژنەی گفتوگۆ، رێککەوتن ئەنجام بدرێ و پەرلەمان کارا بێت و ئەرکە دەستوریی ویاساییەکانی جێبەجێ بکات.

دەقی نوسینی هەواڵەکە لە پەڕەی فەرمی د.هێمن هەورامی وەرگیراوە
بەم شێوەیە

رۆژی ۸ ی ۷ ی ۲٠۲٦ لە پیرمام بە جیا دوو دیدارمان لەگەل کونسولی ژاپۆن هیتۆشی ئیشیزوکا و بەرپرسی کاروباری سیاسی باڵێۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق تۆمۆهیرۆ ماتسوشیما ومایوکی نیشیمورا لەبەشی سیاسی و خاتوو لویسیا راوێژکاری سیاسی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبوو.
لە بارەی دوایین بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانەوە جەختمان لەوە کردەوە کە دوای ۲٠ مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پارتی وەک هێزی براوەی یەکەم هەموو هەوڵێکداوە تا بە دیداری دوو قۆڵی و چەند قۆڵی و پەیام و راگەیەندراو و لیژنەی گفتوگۆ، رێککەوتن ئەنجام بدرێ و پەرلەمان کارا بێت و ئەرکە دەستوریی ویاساییەکانی جێبەجێ بکات. هەموو ئەو ریگری و کاتکوشتنانەمان روونکردەوە لەگەل ئەو ئاستەنگانەی لەو ماوەیەدا دروستکران بۆ بە لارێدا بردن و نادیدە گرتنی بەرئەنجامی هەلبژاردنەکان.دووپاتمان کردەوە کە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێم و دیموکراسیەت و رێزگرتن لەبەشداری سیاسی دەنگدەران و سەرپێخستنەوەی دامەزراوەکان، سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کە نوینەریان لە پەرلەمان هەیە لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەیەکی گرنگی سیاسی ویاسایی و نیشتیمانیدان بۆ کاراکردنی پەرلەمان و جێبەجی کردنی هەنگاوە دەستوری و یاساییەکان. وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەییمان هەیە بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان بکەین و ئەگەر هەر لایەکی دیکە بە هەرجۆرە ریککەوتنی زیندان یان رێککاری دیکە خۆی پێ زۆرینە یان هاوشانی کورسییەکانی پارتیە با بفەرموون بێن لە ناو پەرلەمانێکی کارادا درێژە بە گفتوگۆ سیاسیەکان بۆ هەنگاوەکانی دواتر بنێین ،بەدەر لەمە خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریتی و نادیدەگرتنی دەنگی دەنگدەران و بە بارمتە گرتنی پەرلەمانی کوردستانە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکانمان،دوایین هەڵوێست و شیکردنەوەمان لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە خستە روو.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif