کورد و سوننە وەك پاشکۆی قبوڵکراو

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
لە دوای ڕووخانی سەددامەوە دەوترێت شێوازی بەڕێوبردنی وڵات تەوافوقیە، ئەویش لە نێوان سێ پێکهاتەی سەرەکی(کورد و سوننە و شیعە) پۆستە باڵاکانیش (سەرۆک وەزیران بۆ شيعەو سەرۆکی کۆمار بۆ کورد و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سوننە)

گەر لە ڕواڵەت و وەك چوارچێوەیەكی سەرپێیانە لێی بڕوانی بەڵێ حکومڕانی عێراق تەوافوقیە بەڵام گەر بە وردی سەرنج بدەیت لەئەوەی لە بەغداد دەگوزەرێ ئەوا تێدەگەین کە تەوافوق درۆیەکی ڕووپۆشکراوە بەڕاستی، بەڵکو بەهۆی باڵادەستی شیعە و ناکۆکی و ئەو ئاراستە دەرەکیەی کە ئیدارەی عێراق دەدات بۆ کورد و سوننە پاشکۆیەتیە.

ورد ببنەوە لە شێوازی دیاریکردنی پۆستە باڵاکان کە لە هەر سێکیاندا ئەبێ شیعە رەزامەند بێت، واتە دەبێت کەسی هەڵبژێراو دڵخوازی شيعە بێت، ئەوان بڕیار دەدەن کێ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان و کێ دەبێتە سەرۆککۆمار، لە کاتێکدا نە سوننە و نەکورد ناتوانن ئەم مامەڵەیە لەگەڵ شیعە بکەن.

لێرەدا من تەنها مەبەستمە بڵێم تەوافوق درۆیەکی گەورەیە، ئەوەی هەیە دەسەڵاتداری شیعەیە لە بەغداد بە پاشکۆیەتی سوننە و کوردی قبوڵکراوی شیعە.

شیعە پۆستەکانی خۆی دیاری دەکات و ئەبێ کاندیدەکانی سوننەو کوردیش پەسەند بکات و قبوڵیبن، ئەمەیە درۆی تەوافوقی عێراقی، شیعە بە ویستی خۆی بەرکەوتەکانی خۆی یەکلا دەکاتەوە و پۆستەکانی کورد و سوننەش هەر بەویستی شیعە یەکلا دەکرێنەوە.
عوسمان گوڵپی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif