خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ بۆ کارتی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک کارا کرا

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی زیادکرد.
 وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، "خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، "پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif