سەعد بن شەریدە ئەلکەعبی، وەزیری وزەی قەتەر ڕایگەیاند کە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە، توانای هەناردەکردنی غازی سروشتی شلکراوەیان (LNG) بە ڕێژەی 17% کەمکردوەتەوە، کە زیانە ساڵانەییەکانی بە نزیکەی 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
سەعد بن شەریدە ئەلکەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کارەکانی چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەر دامەزراوەکانی غازی سروشتی کەوتون، لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵی پێویستە، ئەمەش کاردەکاتە سەر بازاڕە سەرەکییەکانی وەک چین، کۆریای باشور، ئیتاڵیا و بەلجیکا.
ڕونیشیکردەوە کە لەبەر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانە، قەتەر ناچار دەبێت لە هەندێک لە گرێبەستە درێژخایەنەکانی غازی سروشتی شلکراوەدا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ باری "هێزی قاهیرە" (Force Majeure) ڕابگەیەنێت.
هێزی قاهیرە، بڕگەیەکە لە گرێبەستە نێودەوڵەتییەکاندا دادەنرێت. مەبەست لێی ڕودانی شتێکی چاوەڕواننەکراو و گەورەیە کە لە دەسەڵاتی مرۆڤدا نییە و ڕێگری دەکات لەوەی لایەنێکی گرێبەستەکە کارەکەی ئەنجامبدات، كە بەگشتی ڕوداوە سروشتییەكان یان جەنگ دەگرێتەوە.
لەبەر ئەوەی هێرشی موشەکی کراوەتە سەر دامەزراوەکانی قەتەر (کە جەنگە و لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە)، قەتەر ناتوانین غاز بنێرین بۆ چین و ئیتاڵیا. بۆیە بەپێی یاسا، ئەو وڵاتانە مافی ئەوەیان نییە داوای قەرەبو یان سزا بکەن، چونکە هۆکارەکە 'هێزی قاهیرە'یە و قەتەر تاوانبار نیە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق