چیرۆکی ژیانی عوسمان دێمبێلێ، پرە لە گۆرانکاری و هەڵبەز و دابەز، بەڵام خانمێکی مەغریبی گۆرانکارییەکی گەورەی لە ژیانی ئەو یاریزانەدا دروستکرد و رۆڵی گەورەی بینی بۆ ئەوەی یاریزانەکە خۆی لەسەر ستەیجی باڵۆندۆردا ببینێتەوە و ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
ریما ئیدبوشی مەغریبی، توانیویەتی ژیانی عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، بە تەواوی بگۆرێت، لە چیرۆکێکی مرۆیی و وەرزشییدا کە یەکێکە لە سەرنجراکێشترین چیرۆکەکان.
لە پشت بەرزبووەوەی ناوبانگی دێمبێلێ و ژمارە پێوانەییەکانی و خەونە گەورەکانی تاوەکو گەیشتن بەبردنەوەی باڵۆندۆر، ژنێکی مەغریبی دەبینرێت بە ناوی ریما ئیدبوش؛ ئەو ژنەی کە ژیانی تایبەتی و پیشەیی دێمبێلێ گۆری و لە یاریزانێکی لاوازەوە گۆری بۆ یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی جیهان لە چەند وەرزی رابردوودا.
ریما ئیدبوش، بە حیجاب و خۆپارێزییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت، بۆ ماوەیەکی درێژ کەسایەتییەکی دوور بووە لە چاوی خەڵک، تەنانەت بچووکترین وردەکارییەکانی ژیانیشی وەک ساڵی لەدایکبوون و شوێنی گەورەبوونی جێگەی مشتومرن لە نێوان سەرچاوەکاندا.
هەندێک سەرچاوەی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ریما لە مەغریب لە دایکبووە، بەڵام هەندێکی دیکە دەڵێن، ئەو خانمە لەنێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا گەورە بووە.
ریما ئەستێرەیەکی تیک تۆک بوو، زیاتر لە 300,000 هەزار فۆڵۆوەرسی کۆکردووەتەوە بە بێ ئەوەی رووخساری دەربکەوێت، بەڵام بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیا کشایەوە بۆ ئەوەی بەدوای ژیانێکی ئارامتردا بگەڕێت.
ریما ئیدب
پەیوەندیی ریما و عوسمان لە کاتێکدا دەستیپێکرد کاتێک دێمبێلێ لە یانەی رێنی فەرەنسی بوو و پەیوەندییەکەیان بەنهێنی مایەوە و تەنانەت لە نێوان هاورێکانیشی کەس پێی نەدەزانی تاوەکو لە ناکاو لە 24ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە تەنجەی مەغریب لەسەر شێوازی ئەو وڵاتە ئاهەنگی ژیانی هاوژینیی لەگەڵ ریما ئەنجامدا و ئەو کاتەش چەند کەسێکی سنووردار لە خێزانی هەردوولا ئامادەبوون.
دێمبێلێ بە درێژایی ژیانی وەرزشی لە ئەوروپا تەنیا ناوی یاریزانێکی ئاسایی بووە کە زۆرجار بەهۆی پێکان و بێسەروبەرییەوە ناوی بە خراپە دەهێنرا و زۆر جار لە مەشق و راهێنانەکان دوا دەکەوت، شەوانی بە یاری ڤیدیۆیی بەسەر دەبرد و تیمە پزیشکییە تایبەتەکان بەردەوام سەرپەرشتییان دەکرد. ئەمەش وای لە بارسێلۆنا کرد کە چێشتلێنەر و شارەزای خۆراک دابنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازی ژیانی ناپیشەییەکەی.

دێمبێلێ و هاوژینەکەی
هەموو ئەمانە گۆڕانکارییەکیان بەسەردا هات لە دوای ئەوەی عوسمان ژیانی هاوژینیی لەگەڵ ریما پێکهێنا، نزیکەکانی یاریزانەکە و چاودێرانی گۆرانکارییەکی بنەرەتییان لە یاریزانەکەدا بەدی کرد، ئیدی ئەوە نەما دێمبێلێ لە مەشق و راهێنان دوابکەوێت و تاوەکو بەرەبەیان سەرقاڵی یارییکردن بێت، یاریزانەکە ژیانێکی هاوسەنگی پەیداکرد و بە دەروونێکی ئارامەوە بەشداریی لە مەشق و راهێنانەکاندا دەکرد.
زۆرینەی ئەم گۆڕانکارییانە لە ژیانی دێمبێلێدا بەهۆی ریماوە دروستبوون، جگە لەوەش یاریزانەکە زیاتر هەستی بە بەرپرسیارەتی کرد و بووە هاوژین و باوکێکی باش بۆ ریما و منداڵەکانی.

ئاهەنگی هاوژینیی دێمبێلێ و ریما
دێمبێلێ دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ پسپۆرێکی چارەسەری سروشتی و خۆی تەرخان کرد بۆ گەشەپێدانی خۆی لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، تاوەکو زیاتر پێشبکەوێت و باشتر ئامادەبێت.
هەروەها پەنای بردە بەر پسپۆرێکی خۆراک و رۆژانە زیاتر سەرنجی خستە سەر ئامادەکارییە دەروونییەکان، لە دوایین وەرزیدا لە بارسێلۆنا، دەستی کرد بە بەرزبوونەوە وەک یەکێک لە ستوونەکانی تیپەکە، پاشان ئەرکێکی نوێی لە پاریس سان جێرمان هەڵبژارد، کە تێیدا ژمارەی بەشدارییەکانی لە گۆڵ تۆمارکردن و ئامادەبوونی یەکلاکەرەوەی لە بۆنە گەورەکاندا تەقینەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی.
لە وەرزی رابردوودا (2024-2025)، دێمبێلێ سەرکردایەتی پاریس سان جێرمانی کرد بۆ بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، بەسەر گەورەکانی کیشوەری ئەوروپادا زاڵ بوو و بووە ئەو یاریزانەی کە زۆرترین بەشداری هەیە لە گۆڵ تۆمارکردن لە پێنج خولە گەورەکەدا بە 35 گۆڵ و 16 ئاسیست لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.
.png)
عوسمان دێمبێلێ، براوەی باڵۆندۆر
عوسمان لە چامپیۆنزلیگدا وەکو باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و ئیدی بووە بەربژێری سەرەکی بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان.
شەوی 22-9-2025 لەنێو دەیان یاریزان و هەزاران وەرزشڤاندا، عوسمان دێمبێلێ رکابەریی بردنەوەی باڵۆندۆری لە لامین یامال بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە باشترین یاریزانی جیهان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق