میران طالب حمەفرج -
پۆپۆلیزم شێوازێکی سیاسەت کردنە کە سیاسەتکار خۆی وەک دەنگی خەڵکی ڕاستەقینە نیشان دەدات و ئەوانی کە وەک دوژمن بەکورتی دەتوانین بڵێین پۆپۆلیزم واتە : ( قسەی جوان و فریودەر بۆ خەڵک و دەسەلات و داهات بۆ خۆت ) پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پۆپۆلیزمیان گۆڕیوە بۆ ئامێرێکی سەرەکی بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان نەک خزمەتکردنی خەڵک ئەوان قسە بە ناوی گەلەوە دەکەن بەڵام گەل لە هیچ بڕیارێکی گرنگدا بەشدار نیە و تەنها تەماشاکەرە. پارتی و یەکێتی هەموو سەرکەوتنێک بەناوی خۆیان تۆمار دەکەن و هەموو شکستییەک دەخەنە سەر «دوژمن» و نەیارەکانیان بۆ نمونە جارێک بەغدا، جارێک ئۆپۆزسیۆن، جارێکیش خەڵک . ئەم دو حزبە زۆر باش دەزانن چۆن هەستی نەتەوەیی و مێژووی شەڕ و قوربانی بەکاربهێنن بۆ داخستنی دەمی خەڵک ، هەر کاتێک قسە لەسەر مووچە و کار و خزمەتگوزاری یان دزینی داهات و ناشەفافی دەکرێت، دەستبەجێ وتاریەکانیان دەگۆرن و دەبنە نەتەوەپەرست و دەڵێن خەتەری گەورە لەسەر نەتەوەو نیشتمانمان هەیە. لە کرداردا ئەم دوو حیزبە دامەزراوەکانیان وێرانکردوە و یاسابۆ لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاردێنن ، هەرێمیان گۆڕیوە بۆ موڵکی خێڵایەتی وە دەسەڵات لە دەستی بەرپرسانی ئەم حزبانەدایەو نە پەرلەمان، نە دادگا هیچ رۆڵێکیان نیە پۆپۆلیزمی پارتی و یەکێتی تەنها قسە نییە بەڵکو وەک ڕێگایەک بەکاری دێنن بۆ درێژەدان بە فەساد و نادادپەروەری و شکاندنی متمانەی کۆمەڵگاو هەژارکردنی خەڵک و کۆچی گەنجان . لەکۆتاییدا دەمەویت بڵیم خەڵکی ئەگەر ئەم پۆپلیستی یەی پارتی و یەکێتی قبوڵ کات دەبێت تا قیامەت بە زەلیلی بژی.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق