میران طالب حمەفرج
-
گەنجانی کورد لەسەردەمی ڕژێمەکانی پێشوی عێراق بەهۆی کورد بون دەچەوسێنرانەوە و تەنانەت ئازادی ڕادەربڕین و شێوازی جل و بەرگ و ستایلی روخسارشیان بەدڵی خۆیان نەبوو بەڵکو بەزۆر بەسەریاندا دەسەپێنرا ، لەداوی ڕاپەڕین وئازادی و دوای هەزاران شەهید و ئەنفا ل وکیمیا باران بەداخەوە تائێستا بەعس ئاسا ڕەفتاردەکەن دوبارە گەنجەکانیان بێهیوا کردوە و ناچاریان کردون کۆچی پر مەترسی هەڵبژێرن ، لەپێناو ژیانێکی شەرفمەندانەدا رۆحی خۆیان خستوەتە مەترسیەوە ، لە میانەدا دەمانەوێت چەندین هۆکاری گرنگ باس بکەین کە مەترسین بۆسەر ئایندەی گەنجانی کورد لەوانە
١- بێکاری و کێشەی ئابووری بێکاری درێژخایەن هیوای گەنجانی کوشتوە ، هەست بە نەبوونی داهاتوو پێویست دەکەن و زۆرجار گەنجان پەنا دەبەنەبەر هۆکاری کۆچکردن یان چوونە ناو کاری توندو تیژی و تاوان بۆ دەست خستنی داهات .
٢- کۆچکردن زۆربەی گەنجان ووڵات بەجی دەهێڵن و کۆچ دەکەن بە هیوای ژیانێکی باشتر ڕێگای مەترسیدار دەگرنەبەر کە پڕە لە مەترسی مردن، دەستگیرکردن، یان تووشبوون بە توندوتیژی و تاوانکاری و دورکەوتنەوە لە نیشتمان
٣- مادە هۆشبەرەکان و ئازاری دەروونی بێکاری و نائومێدی بەشێک لە گەنجان دەبەن بەرەو بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لەگەڵ دروست بونی کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەروونی وەک دڵتەنگی و نیگەرانی زۆربەجار بەبێ چارەسەری دەهێڵرێنەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی لادانی دەرونی تێکشانی کەسایەتیان .
٤-توندوتیژی لە هەندێک ناوچەدا بەهۆی سەختی ژیان گەنجان ئاسانتر ڕادەکێشرێن بۆ توندوتیژی، چەکداری یان بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سیاسی ، توندڕەوانە
٥- خراپی سیستمی فێرکردن سیسیتمی فێرکردن هاوتەریب نیە لەگەڵ داهاتووی کاردا و تاکێکی بەرهەمهینەر دروست ناکات بۆ داهاتوو.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق