گومرگی بەشێک لە کاڵاکان لە عێراق لە 10%ـەوە دەکرێتە 30%

ليست هناك تعليقات


پسپۆڕێکی گومرگی گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەهۆی زیادکردنی گومرگەوە، لە ساڵی نوێوە ئەگەری زۆرە نرخی بەشێکی کاڵاکان بەرزببێتەوە. گوتیشی، دەکرێت بەشێکی گرانبوونەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

بەپێی بڕیاری گومرگی عێراق، گومرگ لەسەر زۆرینەی کاڵایەکان زیاد دەکرێت.

د. حامی ساڵح، پسپۆڕی گومرگی گواستنەوەی نێودەوڵەتی گوتی، بەگشتی لە عێراق گومرگ لەسەر زۆرینەی کاڵایەکان 50% زیاترە وەک لەسەر هەمان کاڵا لە هەرێمی کوردستان.

ئێستا لە عێراق گومرگ لەسەر خۆراک 1%ـە؛ لەسەر کاڵای گشتی 10%ـە، وەکو مێز و کورسی و کەلوپەلی ناوماڵ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەسەر هەمان جۆری ئەو کاڵایانە 5%ـە.

بەپێی نووسراوێکی گومرگەکان، کە لە 28ی مانگی رابردوو نوێترین ڤێرژنی بڵاوکراوەتەوە، 46 جۆری کاڵا پێناسی گومرگییان لەسەر زیادکراوە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی نێوخۆ بە رێژەیەک کە لە نێوان 15% بۆ 100%ـە. بڕیارەکە لە 1ی شووباتی ساڵی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.

ئەو پسپۆرە دەڵێت: " گومرگی سەر بەشێک لە کاڵاکان لە 10%ـەوە بۆ 30% بەرزکراوەتەوە. هەندێک کاڵا و بەرهەمیش هەن کە رێژەی گومرگ لەسەریان 75% بۆ 100%ـە، کە ئەو بەرهەمانە دەگرێتەوە سیاسەتی پاراستنی بەرهەمییان لەسەر جێبەجێ دەکرێت، بۆ نموونە هێلکە، گۆشت و بەشێک لە بەرهەمەکان کە وەرزین."

بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەمانە وادەکات لە ساڵی نوێوە نرخی زۆر لە کاڵاکان زیادببن.

بەپێی بڕیارەکەی عێراق، لە ساڵی نوێوە باج لەسەر مادەی خۆراکی 1%، لەسەر کاڵای تەواونەکراو [کەرەستەی خاو] 2% و لەسەر کاڵای تەواوکراو [ئامادە بۆ بەکارهێنان]ـیش 3% دەبێت.

د. حامی دەڵێت، بەگشتی چوار جۆری کاڵای سەرەکی هەن کە لە هەر یاسایەکی گومرگ، مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ دەکرێت؛ نەوت و کانزاکان، زێڕ، جگەرە و تووتن، کاڵای هەستیار و مەترسیدار.

پسپۆڕەکەی بواری گواستنەوە دەڵێت، ئەو گرانبوونە چاوەڕوانکراوە، بە تەواوی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە بەشێک نییە لە سیستمی ئەسیکۆدا، بەڵام ئەو کاڵا و بەرهەمانە دەگرێتەوە کە لە رێگەی دەروازەکانی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان.

ئەو ترسە هەیە، عێراق داوا لە وڵاتانی هەناردەکار بکات مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو بازرگانان و کۆمپانیایانە نەکات، کە بە سیستمی ئەسیکۆدا مامەڵەکانیان نەکرابێت. ئەگەر لە دەروازەکانی نێوخۆش هاوردەی بکات، کاتێک بیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی عێراق، گومرگە زیادەکەی لێوەردەگیرێت.

د، حامی ساڵح دەڵێت، گواستنەوە و هاوردەی کاڵا لە دەرەوەی سیستمی ئەسیکۆدا وادەکات ماوەی گواستنەوەیان لانیکەم 20 رۆژ زیاتر ببێت، ئەوەش وادەکات تێچووەکەی زیاتر ببێت.

دیارترین ئەو کاڵانەی گومرگیان لەسەر زیادکراوە ئەمامەن:

خواردەمەنی
1%

پزیشکی
1%

زێڕ و خشڵ
1%

ئامێری پیشەسازی و کشتوکاڵی
1%

گۆشتی پەلەوەرخانە و بەستوو
30%

ئاژەڵی زیندوو
10%

سەوزە و میوە
5%

ئارد
30%

شەکر
5%

کحول
30%

مادە کانزاییەکان
15%

کۆزمەتیک
10%

فۆتۆگرافی و سینەما
10%

چاپەمەنی
5%

شووشە
15%


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif