گەشتیارانی عێراق و باشووری کوردستان پێشەنگی لیستی ئەیلوولی تورکیایان گرتووە

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی تورکیا دەڵێ، لە مانگی ئەیلوولدا 120 هەزار گەشتیار لە باشووری کوردستان و عێراق گەشتی باکووری کوردستان و تورکیایان کردووە.

هەر بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی تورکیا، دوای عێراق، وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە ئەیلوولی 2025 سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

لەو مانگەدا 64 هەزار و 114 گەشتیاری سعودی گەشتی تورکیایان کردووە و ئەو وڵاتە لەدوای عێراق لە پلەی دووەم دێ لەنێو وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی.

هەروەها 34 هەزار و 548 لەو گەشتیارانە خەڵکی جەزائیر بوون و ئەو وڵاتەش لە پلەی سێیەمی لیستی گەشتیاریی ئەیلوولی ئەمساڵی تورکیایە لەنێو وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی.

ئوردن بە 32 هەزار و 953 گەشتیار و لوبنان بە 29 هەزار و 486 گەشتیار پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی تورکیا هۆکاری بەرزی ژمارەی گەشتیاری وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە باشترکردنی دەستڕاگەیشتن و هەوڵە ستراتیجییەکانی تورکیا بۆ بازاڕکاریی تایبەت بە کەرتی گەشتیاری.

نزیکی جوگرافیای باکووری کوردستان و تورکیا لە زۆربەی وڵاتەکان و نزیکی کولتووریان رۆڵێکی بەرچاو دەبینێت، بەتایبەتی بوونی گەشتی راستەوخۆ لە شارە گەورەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە بۆ تورکیا، لەوانە بەغدا، ریاز و بەیرووت، ئەمەش وادەکات تورکیا گونجاو بێت بۆ پشووی درێژتر.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif