ئینفانتینۆ خەڵاتێکی نوێی راگەیاند و ئەگەری هەیە ترەمپ خەڵاتەکە بباتەوە

ليست هناك تعليقات


جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، خەڵاتێکی نوێی بە ناوی ئاشتی فیفا راگەیاند و وادەی پێشکێشکردنی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکات.

سەرۆکی فیفا لە مەیامی بەشداریی لە دیداری بازرگانیی ئەمریکادا کرد و لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا گوتی "دەبێت پشتگیری هەر کەسێک بکەین کە کارێکی تایبەت دەکات، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە خەڵاتێکی ئاشتی فیفا پێشکێشبکەین، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتەکە دەدرێت، لە 5-12 کەواتە مانگێکی دیکە، لە واشنتن دی سی خەڵاتەکە دەبەخشین، لەکاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی مۆندیالدا، چونکە ملیارێک کەس سەیری تیروپشکەکە دەکەن."

پێشکێشکاری دیدارەکە پرسیاری لە سەرۆکی فیفا کرد لەبارەی ئەوەی ترەمپ خەڵاتەکە دەباتەوە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "رەنگە تۆ بیت؟ لە 5-12 دەبینیت."

ئینفانتینۆ لەبارەی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زۆر قسەیکرد و گوتی "من زۆر بە بەختم. پەیوەندییەکی باشم هەیە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، کە بەڕاستی بە هاوڕێیەکی نزیکی دەزانم. بە دڵنیاییەوە، ئەو زۆر زۆر یارمەتیدەر بووە لە هەموو شتێکدا کە بۆ جامی جیهانی دەیکەین. ئەو سەرۆک بوو کاتێک ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک میوانداری جامی جیهانییان پێ بەخشرا. ئەو بەڕاستی تێوەگلاوە. وزەیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە و ئەمەش شتێکە کە بەڕاستی سەرسامم دەکات. ئەو کارەکان دەکات. ئەو ئەوە دەکات کە دەیڵێت. ئەو ئەوە دەڵێت کە بیری لێدەکاتەوە. لە راستیدا، ئەو ئەوە دەڵێت کە زۆر کەسیش بیری لێدەکەنەوە، بەڵام رەنگە بوێریان نەبێت بیڵێن و هەر بۆیەش ئەو هێندە سەرکەوتووە."

جیانی ئینفانتینۆ، لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانی فیفای لەگەڵ ترەمپ بردە قۆناخێکی نوێ، دوای ئەوەی ئیڤانکای کچی بۆ دەستەی کارگێڕیی پڕۆژەیەکی پەروەردەیی دەستنیشانکرد کە کار لە فرۆشتنی بلیتەکانی مۆندیالی 2026 دەکەن و پڕژەکە دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif