سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە نیویۆرک بڵاویانکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید کراوە، ئەم پۆستە یەکێكە لە پۆستە گرنگ و باڵاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و بە باڵاترین پۆستی نەتەوە یەکگرتوەکان دێت لە دوای سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.
بە وەرگرتنی ئەم پۆستە بەرهەم سالح دەبێتە یەکەم کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرگرتبێ لە پەنجا ساڵی ڕابردووی ننەتەوە یەکگرتوەکان،
جگە لەوەی کە دکتۆر بەرهەم ساڵح کە پێشنیارکراوی ئەو پۆستەیە، 9 کەسی دیکە پاڵێوراون بۆ پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق