دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەڵێت، هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئاشتی چڕبوونەتەوە، "بەڵام ئێمە لەبەر خاتری ناحەزان برایەتیی تورک و کورد تێکنادەین".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیاوە گوتارێکی پێشکەش کرد.
دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند، "تورکیا یەک میللەت و یەک دەوڵەتە. ئامانجی سەرەکی دەوڵەت ئەوەیە تیرۆر نەمێنێت".
باخچەلی هەروەها لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە گوتی، "بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین ئاشتی تێکبدرێت".

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق