ئەگەری رێککەوتنێکی بەردەوام لەنێوان چین و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

ليست هناك تعليقات



چین و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر رەشنووسێک دەتوانێت دوای پەسندکردنی لەلایەن سەرۆکی ئەو دوو وڵاتەوە، ببێتە نەخشەڕێگەیەک بۆ رێککەوتنێکی گشتگیری بازرگانی لەنێوانیان.

ئەمەش بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆ دووشەممەدا لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 46 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەگەری رێککەوتنی کۆتایی نێوان چین و ئەمریکا لەو نیگەرانییانەی کەمکردووەتەوە کە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ببێتە هۆکار بۆ سستبوونەوەی ئابووریی جیهان و کەمکردنەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت.

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر چوارچێوەیەک رێککەوتن کە دەتوانێت رێککەوتنێکی نوێی گشتگیر و بەردەوامی لەگەڵ چین بەدواوە بێت.

 هەروەها دۆناڵد ترەمپ گەشبینیی خۆی راگەیاندبوو لەسەر رێککەوتن لەگەڵ چین لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif