لە خاکی مانگدا پاشماوەی بەردێکی ئاسمانیی پڕ لە ئاویان دۆزییەوە

ليست هناك تعليقات


تیمێکی زانایانی چینی بە دۆزینەوەیەکی گرنگ لەبارەی هەبوونی شوێنەواری ئاو لەسەر مانگ گەیشتوون.

ئەو زانایانە توێژینەوەیان لەسەر ئەو خاکە کردووە کە کەشتیی ئاسمانیی "چانگ 6" لە رووە دوورەکەی مانگ هێناویەتییەوە.

مەبەست لەو رووە دوورەی مانگ، ئەو بەشەیە کە لە زەوییەوە نابینرێ.

ئەوان پاشماوەی جۆرێک لە بەردی ئاسمانییان دۆزیوەتەوە کە پڕ بووە لە ئاو. ئەم بەردە ئاسمانییە لە شوێنێکی دووری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەوە هاتووە و خۆی بە مانگدا کێشاوە.

ئەم دۆزینەوەیە چی دەگەیەنێت؟

دۆزینەوەکە واتای ئەوە دەگەیێنێت کە رەنگە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر، ئەم جۆرە بەردە ئاسمانییانە بووبنەهۆی گواستنەوەی ئاو و مادەی دیکەی گرنگ بۆ سەر رووی مانگ. بە واتایەکی دیکە، رەنگە سەرچاوەی ئاوی سەر مانگ لە بۆشایی ئاسمانەوە چووبێت.

کەشتیی ئاسمانیی چانگ-6، دوای گەشتێکی 53 رۆژە، یەکەمجار لە مێژوودا نموونەی خاکی لە رووە دوورەکەی مانگەوە هێنایەوە سەر زەوی.

زانایانی چینی جگە لەمەش، چەندین دۆزینەوەی دیکەی گرنگیان لەسەر چالاکیی گڕکانی و بواری موگناتیسیی کۆنی مانگ لەم خاکەدا کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif