ئەمریکا سزای بەسەر 44 کەس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند

ليست هناك تعليقات


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزاکانی سناپباک بەسەر "رژێمی" ئێراندا جێبەجێ دەکات و رایگەیاند، سزای نوێ 44 لایەنی پەیوەست بە پرۆگرامە ئەتۆمی، مووشەکی و سەربازییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج.

رۆژی چوارشەممە، 01-10-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وردەکاریی بەشێک لە سزاکانی خستەڕوو و رایگەیاند، پێنج کەس و دامەزراوەیەک دەکاتە ئامانج کە پەیوەستن بە رێکخراوی داهێنان و توێژینەوەی بەرگریی ئێرانەوە (SPND)، کە بە درێژکراوەی راستەوخۆی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمیی پێش ساڵی 2004ـی ئێران دادەنرێت.

ئەم هەنگاوە دوای بڕیارەکەی 27ـی ئەیلوولی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت بۆ سەپاندنەوەی سزا و سنووردارکردنەکان لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی تاران، کە بەهۆی "پابەندنەبوونی بەرچاوی" ئێرانەوە بوو بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی.

روبیۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "وەک چۆن سەرۆک روونیکردووەتەوە، ئێمە رێگری لە ئێران دەکەین لە گەیشتن بە هەر رێگایەک بۆ چەکی ئەتۆمی."

ئەو کەس و لایەنانەی سزاکان دەیانگرێتەوە

سزاکانی وەزارەتی دەرەوە بەشێکن لەو پاکێجە گەورەیەی کە 44 لایەن دەکاتە ئامانج. دیارترینی ئەو کەس و دامەزراوانەی ناویان هاتووە:

رەزا موزەففەرینیا: بەڕێوەبەری ئێستای رێکخراوی SPND. سەرپەرشتیی هەوڵەکانی رێکخراوەکەی کردووە بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای هەستیار کە ئەگەری بەکارهێنانیان لە چەکی ئەتۆمیدا هەیە.

عەلی فولادڤەند: سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوە لە رێکخراوی SPND. کارئاسانی بۆ هەوڵەکانی رێکخراوەکە کردووە بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای هەستیاری دوو-بەکارهاتوو.

محەممەد رەزا قەدیر زارە زغالچی: بەرپرسێکی دێرینی سەر بە SPND و سەرۆکی گرووپی شەهید فەخری موقەدەم، کە گرووپێکی لاوەکیی SPNDـە.

کۆمپانیای تەکنەلۆژیای نێودەوڵەتیی ئەندیشێ دەماوەند (DamavandTec): کۆمپانیایەکی ئێرانییە کە وەک رووپۆشێک بۆ SPND کاری کردووە و کارئاسانیی بۆ گەشتی پسپۆڕانی ئەتۆمیی ئێرانی کردووە بۆ رووسیا.

عەلی کەلوەند: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DamavandTec کە هەوڵیداوە کەرەستەی تایبەت بە پەرەپێدانی ئامێرە تەقینەوە ئەتۆمییەکان بکڕێت.

عەلی بەکویی: سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیای DamavandTec و سەر بە SPND، کە هەمان هەوڵی داوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif