یەدەگی زێڕی عێراق 10 تۆن زیادی کردووە

ليست هناك تعليقات



راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی دەڵێت، یەدەگی زێڕیان زیاتر لە 163 تۆنە و بەهاکەی 4.76% بەرزبووەتەوە.

موزھر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، ئێستا یەدەگی نەختینەی بیانیی عێراق نزیکەی 100 ملیار دۆلارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا یەدەگی عێراق 108 ملیار دۆلار بوو، واتە 8 ملیار دۆلار یەدەگی عێراقی کەمیکردووە.

سەبارەت بە یەدەگی زێڕ، راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، یەدەگی زێڕی عێراق 163 تۆنی تێپەڕاندووە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025ـەوە بەهای ئەو یەدەگە بە رێژەی 4.76% بەرزبووەتەوە.

لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا یەدەگی زێڕ 152.6 تۆن بوو، واتە لەو کاتەوە زیاتر لە 10 تۆن یەدەگی زێڕ زیادی کردووە.

زۆرترین بڕی دراوە یەدەگەکانی عێراق بریتییە لە دۆلار، یۆرۆ، یەنی ژاپۆنی، یوانی چینی و پاوەند.

بە گوتەی راوێژکارەکەی سوودانی، بوونی ئەم یەدەگە نیشانەی بەهێزیی دارایی و سەقامگیریی ئابووریی عێراقە کە "بنەمایەکی دارایی پتەو بۆ عێراق دادەڕێژێ کە دەتوانێ متمانە بە وەبەرهێنەران بدات و سەقامگیرییەکی درێژخایەن بۆ ئابووریی وڵات مسۆگەر بکات."

لەسەر ئاستی جیهان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەدەگی زێڕدا پلەی یەکەمی هەیە؛ دواتر ئەڵمانیا لە پلەی دووەم و ئیتاڵیا لە پلەی سێیەم دێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif