له كۆنفرانسی "چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تدا" فه‌ره‌نسا دانی به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا نا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند كه ئەم هەنگاوەی وڵاتەکەی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتیدایە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی پرسی فه‌له‌ستین و جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه و فه‌ره‌نسا و به به‌شداری ده‌یان سه‌ركرده‌ی جیهان له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ده‌ستیپێكرد.
له وتاری ده‌ستپێكیدا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دانپێدانانی وڵاته‌كه‌ی به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین راگه‌یاند به‌وشێوه‌یه‌ش چووه پاڵ وڵاتانی به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و پورتوگال كه پێشتر دانیان به فه‌له‌ستیندا نا.
ماكرۆن وتی: "له ئه‌مڕۆوه فه‌ره‌نسا، دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ئاشتی.
وتیشی: "پێویسته به‌ڵێنی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به دوو ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، یاساش به‌سه‌ر هێزدا زاڵ بێت".
ئه‌م كۆنفرانسه رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و پورتوگال به فه‌رمی دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا نا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئیسرائیلی تووڕه كرد.
بڕیاره له لوتكه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین وڵاتی دیكه به فه‌رمی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق