عوسمان گوڵپی
-
حکومەتی عێراق هەموو کارەکانی یەکێتی و پارتی وەك خۆی جێ بەجێ دەکات، کۆمپانیاکانیان لە بەسرەو موسل و بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان سودمەندی گەورەن لە وەبەرهێنان و یەك گرفتیان بۆ دروست ناکرێ، کۆمپانیای موشتەرەکیان هەیە و لەگەل بەرپرسانی هەرێم شەو ڕۆژ سەرقاڵی زیادکردنی پشکەکانیانن سودانی و حکومەتەکەی ئەوانەی پێشتریش، بەجۆرێ لەگەڵ دەسەڵات دلئاوا و خۆشخوانن کە ئەمرۆ وەزیرێك یان جێگر وەزیرێكی یەکێتی و پارتی ئیستیقالە بکات سبەینێ واژۆی دەستبەکار بونی یەکێکیتریان بۆ دەکەن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لیستێك ناوی یەکێتی و پارتیان نارد بۆ عێراق، وەك باڵیۆز ونوێنەرایەتی عێراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕین و واژۆ کران و ئیستا دەستبەکار بوون و کەسیش باسی بونی هیچ گرفتێکی نەکرد، یەك بەرژەوەندی مادی کۆمپانیاکانیان نیە لە بەغداد وەستابێ! یەك وەزیر و بەرپرسی یەکێتی و پارتی نیە کاری لەبەر نەروا و دووچاری گرفت بوبێ لە حکومەتی سودانیدا حکومەتی بەغداد بە ئەندازەی دڵئاوایی و دۆستایەتیان بۆ یەکێتی و پارتی دژی خەلکی کوردستانن، ئامادەن هەموو شتێك بۆ یەکێتی و پارتی بکەن و کاریان نەوەستێ بەڵام بۆ قوتی خەلك مووچەی خەلك سەد بڕیاری دادگا هەبێت و دوو هەزار رێککەوتن هەبێت بەفلسێك. بەڵێ عێراق درۆ دەکات، ئەگەرنا کەم نین ئەو دەرگایانەی فشارن لەسەر یەکێتی و پارتی بەڵام دەستیان بۆ نابەن و تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەر کێشەن.
بۆچی حکومەتی عێراقی نازانێ چەند کۆمپانیای زەبەلاحی ئەم دەسەڵاتە لە سەرۆك کۆمارەوە تا خوارەوە و بەرپرسانی هەردوو حیزب لە پارێزگاکانیان سودمەندی ملیۆنان دۆلارن؟ بۆ گرفتێك بۆ کۆمپانیاکانیان دروست ناکەن لە بەرامبەر نەناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمدا؟.بۆ گرفتێك بۆ سەفیر و نوێنەرەکانیان دروستناکەن لەسەر ئەو هموو گرفتە؟ بە پێچەوانەوە هەر بەرژەوەندیەکیان گرفتی بۆ بێتە پێش لە کەمترین ماوەدا چارەسەریان بۆ دەکەن. بەرپرسانی عێراق زۆر باش دەزانن چۆن دەست بخەنە قورگی کۆمپانیاکانیان بەڵام نایکەن! دەێن و دەست دەخەنە قورگی مووچەخۆری مافخوراوەوە، ئەوان مناڵەکانیان شەریکی مناڵەکانی ئەمانن، بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە! لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و منداڵەکانیان لە دەیان ڕوەوە شەریکی یەکترن و یەکتر دەپارێزن و یەکتر دەوڵەمەندتر دەکەن کورت و پوخت حکومەتی عێراقی دەست بۆ بەرژەوەندیە مادی و ئیداریەکانی پارتی و یەکێتی نابات و ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر لەگەڵیان ڕۆ دەچنە نێو بەرژەوەندی زیاترەوە، کەچی بۆ قوتی خەڵك ناکۆک و نارێک و ناتەبان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق