هەموو ساڵێک ریزبەندیی باشترین شارەکانی جیهان بۆ قوتابییان و خوێندن بڵاودەبێتەوە. بەپێی دامەزراوەیەکی بەریتانی سیئۆل یەکەم و تۆکیۆ و لەندەنیش دووەم و سێیەم باشترینی جیهانن بۆ خوێندن.
دامەزراوەی کیو ئێسی بەریتانی ساڵانە ئەو ریزبەندییە ئامادە دەکات، لەوە دەکۆڵێتەوە کە کام شارانەی جیهان بۆ ساڵی داهاتوو ئاستی زانکۆکانیان بەرزە، یان قوتابیی بیانییان زۆرن یان هەرزان و خۆشن بۆ قوتابییان.
بۆ ساڵی 2026، ریزبەندیی دامەزراوەکە پیشانیدەدات شاری سیئۆلی کۆریای باشوور باشترینی جیهانە بۆ قوتابییان. دوای ئەو تۆکیۆ دێت، ئینجا لەندەن سێیەمی شاری جیهانە؛ دوای ئەویش شاری میونشن لە ئەڵمانیا چوارەمە.
هەریەکە لە بەرلین و پاریس پلەی حەوتەم و هەشتەمیان هەیە؛ زوریخی سویسرا و ڤیەننای نەمساش نۆیەم و دەیەمن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق