یەدەگی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا 176 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات



بەپێی نوێترین ئامارەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی کۆماری تورکیاوە (TCMB) بڵاوکراونەتەوە، کۆی یەدەگەکانی ئەو بانکە لە ماوەی یەک هەفتەدا بە بڕی دوو ملیار و 145 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 176 ملیار و 510 ملیۆن دۆلار. ئەم بەرزبوونەوەیەش بەهۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانییەوە بووە.


 بانکی ناوەندیی تورکیا داتایانەی هەفتانەی یەدەگی دراوە بیانییەکانی بڵاوکردەوە. کۆی یەدەگەکانی بانکەکە بەراورد بە هەفتەی پێشوو، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە. یەدەگەکان لە 174 ملیار و 365 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 176 ملیار و 510 ملیۆن دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش وێنەیەکی ئەرێنی نیشاندەدات.

بانکی ناوەندی دەڵێت، بە وردبوونەوە لە داتاکان، دەردەکەوێت کە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی یەدەگەکان، زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانییە. یەدەگی دراوی بیانی لە 87 ملیار و 607 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 90 ملیار و 928 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیادبوونێک بە بڕی 3 ملیار و 321 ملیۆن دۆلار.

بەڵام لە هەمان ماوەدا، یەدەگی زێر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. یەدەگی زێڕ لە 86 ملیار و 758 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 85 ملیار و 582 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif