شەڕ شەڕ، تا ئاشتی!

ليست هناك تعليقات


لە ماوەی دوانزە رۆژی ڕابردووی شەڕی ئیسرائیل-ئێراندا لەگەڵ هاورێیانم لە (سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) بە بەردەوامیی لە مێزگردی کەناڵی کوردساتنیوز شرۆڤەی شەڕەکەمان کرد.

 - رووداوەکانی دە ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوەبەستنی پێویستە بۆ تێگەشتن لەوەی ئێران بۆ گەشتووە بەم رۆژە، ئێران کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، لە شەش پایتەختی وڵاتانی ناوچەکەدا هەژموونی کاریگەری هەبوو، بەرەی مقاومە زۆر بەهێز بوو، وەک هێزێکی سەرەکی لە کێشەکانی ئازەربایجان-ئەرمینیا، شەڕی روسیا و ئۆکراین، پرۆسەی ئاشتی تورکیا رۆڵی هەبووە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە وشککرنی کەناڵەکانی ئەو کاریگەرییە، تا رادەیەکی زۆر تەنیا خرایەوە، لە سێیەم شەوی شرۆڤەکانی کوردساتنیوزدا بە دیاریکراوی؛ "ئێران پێشتر لە دەرەوەی خۆیەوە چەندین ئاگری هەبوو کە هەم خۆی پێ گەرم دەکردەوە هەم ئاگرەکانیتری لە خۆی پێ دووردەخستەوە، بەڵام ئێستا ئاگرێکی گەورەی لە ناوخۆدا بۆ ماوەتەوە، کە ئەویش دەبێت بۆ خۆ گەرمکردنەوەی بەکاری بهێنێت ئەگینا دیسوتێنێت." 

- ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕە بۆ گۆڕینی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیە بەڵکو لەکارخستنی بنکە ناوەکییەکانی ئێرانە بە تایبەت (فۆردۆ)و لەپێخستنی پایەگا موشەکییەکانی ئێران و نەرمکردنی نیزامی کۆماری ئیسلامییە بۆ مامەڵەی ئاشتیانە. - پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ-و ناتانیاهۆ ئەو پرسە کاریگەرەیە کە چەند جارێک پێویستی بە تێگەشتن و لێکدانەوەیە، چونکە لە ٢٠١٧ەوە بەرزونزمی زۆر لەو پەیوەندییەدا روویداوە (خۆشەویستی و رق)، دواجاریش ناتانیاهۆ تەنها بە (پارە) لە ناو (زەرفی زانیاری)دا توانی دۆناڵد ترەمپ رازی بکات بە هێرشەکە و دواتریش بۆردومانی فرۆکە ئەمریکییەکان بۆ سەر بنکەی فۆردۆ، هەروەک بە درێژایی مێژوو هیچ شەڕێکی راستەوخۆی ئەمریکا نەبووە کە پێش شەڕەکە تێچووەکەی وەرگرتبێتەوە جگە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا.

 - دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی ڕابردوو زیاتر لە شانزە جار باسی لە (موڵەتی دوو هەفتەیی) کردووە و لە زۆربەشیاندا پابەند نەبووە، بەهەمان شێوە نەیتوانی پابەند بێت بە دەرفەتە دوو هەفتەییەکەی کە دای بە ئێران.

 - عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هێزێکی کاریگەری هەیە لە دیپلۆماسییەتدا و جیاواز لە هەموو بەرپرسانی پێشووی ئێران مامەڵەی کرد و بە درێژایی شەڕەکە کەناڵە دیپلۆماسییەکانی بە کراوەیی هێشتەوە و تەنانەت رۆژی دووشەممە کە ئێران هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر و وڵاتانیتر کەناڵە دیپلۆماسییەکەی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بووە. - بنکە ناوەکییەکانی ئێران بە دیاریکراوی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)، تا ڕادەیەکی زۆر وێرانکراون و لە کارخراون و زیانی زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلاریان بەرکەوتووە. - ئەمریکا بە دەسەڵاتێکی فراوانتر، ئابوورییەکی بەهێزتر، و هەژموونێکی کاریگەرترەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرکەوتەوە و وەک چۆن بزوێنەری شەڕ بوو ئاواش بوویە دەستپێشخەری ئاشتی. 

- ئاراستەیەکی ئێرانیی هەبوون کە فشاریان بۆ شەڕی تاکۆتایی دەکرد، بەڵام کاریگەری ئاڕاستە دیپلۆماسییەکە و دۆخە نەخوازراوەکە تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتووە، و ئاگربەست لە بەر دەرگایە. - کۆماری ئیسلامیی ئێران توانای بەردەوامیی بەهێزە و چاوی لەوەیە لە رێگەی پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی تر (لەوانەش؛ وزە و زانستی فیزیایی) کۆتایی بە ئابڵوقەی دەیان ساڵە بهێنێت و ئابووری وڵاتەکی ببوژێنێتەوە، ئەمەش کردەنییە، بەڵام کاتی زۆری پێویستە و ئاڵەنگاری گەورەی بۆ دروستدەبێت لە راکێشانی وڵاتە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرمایەگوزاری لە ناو ئێراندا.

 - ئیسرائیل لەم شەڕەدا زۆر ماندوو بووە، موشەکە جیاوازکانی ئێران زۆر زیانی گەورەیان لێداوە، راستە خواستی تایبەتیی ناتانیاهۆ درێژەدانە بە پەلامار و شەڕ تا ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتەکەی خۆی بدات، بەڵام ئەم شەڕە ئابووری وڵاتەکەی تێکشاندووە و بە دڵنیاییەوە بە بێ ئەمریکا توانای درێژەدانی بە شەڕەکە نەبووە و نیە. 

- نەرمکردنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی قۆناغبەندییە و "بەدەستهێنانەوەی ئێرانی مەزن" کاتی زۆری پێویستە و هەموو هەنگاوەکانی داهاتووی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری گەورەیان لەسەر ئەم خەونە هەیە کە دۆناڵد ترەمپ وەک دەرفەت بە ئێرانە دیپلۆماسییەکەی دایەوە. د. موئمین زەڵمی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif