سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنێکی گەورە لە ئەنجامی "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی سەرکەوتووەوە" کراوە، کە تێیدا فڕۆکەوانانی فڕۆکەی جۆری B-2 رۆڵی سەرەکییان بینیوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ (Truth Social) ستایشی تیمە سەربازییەکەی کرد و نووسیویەتی، "بەبێ بەهرە و ئازایەتیی فڕۆکەوانە مەزنەکانی B-2مان و هەموو ئەوانەی لەو ئۆپەراسیۆنە بەشداربوون، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ نەدەکرا."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشێکی ئاسمانی بووەتە هۆی کۆکردنەوەی لایەنەکان و گەیشتن بە ئەنجام. ئەو دەڵێت، "پێکانە بێخەوشەکەی درەنگی ئێوارە، ب ەشێوەیەکی دیاریکراو و زۆر سەرسوڕهێنەر، هەمووانی کۆکردەوە و رێککەوتنەکە کرا."
پێش ئەوە ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکی دیکە رایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران "بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا" هاتوونەتە لای و داوای "ئاشتی"یان کردووە.
ترەمپ نووسیویەتی، "من زانیم کاتەکە ئێستایە. جیهان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست براوەی راستەقینەن. هەردوو وڵات لە داهاتوویاندا خۆشەویستی، ئاشتی و خۆشگوزەرانیی زۆر دەبینن."
ترەمپ هۆشداریشی دا و نووسی، "ئەوان زۆریان هەیە بۆ بەدەستهێنان، لە هەمان کاتدا زۆریشیان هەیە بۆ لەدەستدان ئەگەر لە رێگەی راستی لابدەن."
لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی، "داهاتووی ئیسرائیل و ئێران بێ سنوورە و پڕە لە بەڵێنی گەورە. خودا هەردووکتان بپارێزێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق