عوسمان گوڵپی
-
ئێران مەبەستیەتی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیەکانی بەرەو ئاسایی بونەوە بەرێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا ئامانجیەتی فشارەکانی سەر ئێران بگەیەنێتە ئاستی هەڵکردنی ئاڵای سپی.
ئەمریکا هەموو ڕێگاکان فشار دەگرێتە بەر و تەواوی کارتەکانی خۆی ڕادەکێشێت بە بەئامانجگرتنی هەندێك شوێنیشەوە بەڵام دەست بۆ دروستکردنی جەنگێکی درێژخایەن نابات، چونکە ئامانجەکە فشار و هێنانە ژێر باری ئێرانە نەك گۆڕینی سیستمی حکومڕانی وڵاتەکە.
"ئەوەی ئێران لە ڕابردوودا لە خاڵی هێزەوە ڕەدی دەکردەوە ئێستا لە خاڵی لاوازەوە قبوڵی دەکات"
ئێران لەوە تێگەشتوە وەك چۆن خۆی بۆ دۆستەکانی دەستەوەستان بوو لە کەوتن و ئیبادەکردنیاندا ئاواش روسیاو دۆستەکانیتریش ناتوانن شتێکی ئەوتۆی بۆ بکەن لە ئاحاڵەتی هەڵگیرسانی جەنگدا، بە کورتی کەسیان (کوڕی خۆیان ناکەن بە قوربانی کچی خەڵکی) بۆیە لەم دۆخەدا ئێران بە ئامانجی رێککەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی دەچێتە سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریکا بە جۆرێك ئەوەی لە ڕابردوودا لە خاڵی هێزەوە ڕەدی دەکردەوە ئێستا لە خاڵی لاوازەوە قبوڵی دەکات چونکە دۆخی ئێستای ئێران لە ڕووی ئابوری و سیاسی و سەربازیەوە زۆر لە ڕابردوو جیاوازترە ئێرانی ئێستا لە ژێر کاریگەری جدی ئەو ئابڵوقەدایە کەلەسەریەتی و ئەمەش کۆمەڵگەی ئێرانی بە بەتەواوی هیلاککردوە، چونکە دابەزینی بەهای تمەن و گرانبونی شتومەک زۆر ناهاوسەنگە بەرامبەر بەو زیادکردنی مووچە و ڕێکارانەی حکومەتی ئێرانی لە چەندساڵی ڕابردوو گرتویەتیەبەر بۆ زاڵبون بەسەر گرفتە ئابوریەکانیدا
"بەم دۆخەوە ناتوانێت لێکتێگەشتنی هاوسەنگ بێهێنێتە ئاراوە بەڵکو دەیەوێت خۆی لە تەسلیم بوون و هەڵکردنی ئاڵای سپی بپارێزێت"
ئێرانی ئێستا لەبەردەم بەرەی مقاوەمەیەکی پەرتبوی لاوازی زیان لێکەوتوودایە بە جۆرێك کە وەك ڕابردوو هەیمەنەی سیاسی و سەربازی بەسەر چوار پایتەختدا نەماوە، دوو پایتەختی لەدەستداوە و لە دوانیتریاندا لاواز بوە و نایەوێ لەدەسەتیان بدات بۆیە بەم لاوازیە ڕازیە و مەبەستیەتی ئەو سەرچاوە مرۆی و سەربازیەی کە ماویەتی بیپارێزێ بەتایبەت لە عێراقدا.
لە ئێستادا ئێران بەدوای ئەوەوەیە کە هەموو لینک و پەیوەندیەکانی بخاتە کار بۆ گەشتن بە لێکتێگەشتن لەگەل ئەمریکا و ئەوانەی چاویان لەسەریەتی، لەکاتێکدا ئێران باش دەزانێت کە بەم دۆخەوە ناتوانرێت لێکتێگەشتنی هاوسەنگ بێهێنێتە ئاراوە بەڵکو دەیەوێت خۆی لە تەسلیم بوون و هەڵکردنی ئاڵای سپی بپارێزێت، بۆ ئەمەش نەك چاوی لە رێککەوتنی هاوسەنگ نیە بەڵکو بە رێککەوتنی تاڕادەی لاسەنگیش ڕازیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق