کێ لیڤەرپوولی کرد بەپاڵەوانی ئینگلتەرا

ليست هناك تعليقات


ئارنێ سلۆتی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، یانەکەی گەیاندە بەردەم سەروەرییەکی دیکە، پاشئەوەی لە یەکەم وەرزی یارییکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە، نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

لیڤەرپوول بۆ بیستەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بەوەش ژمارەی پێوانەیی مانچێستەر یونایتدی لە هەمان ژمارەی نازناوی خولەکەدا یەکسانکردەوە.

ئارنێ سلۆت، یەکەم راهێنەری هۆڵەندییە لە مێژوودا نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستدەهێنێت.

میدیای ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە کە سلۆت کاتێک یاریزان بووە، نازناوەکەی 'یاریزانە تەمبەڵەکە' بووە، ئەوکات ئەو یاریزانە بە نەگونجاو، تەمبەڵ و خاووخلیچکە و نایەوێت درێسەکەی پیس ببێت.

یان ئیڤیرس، ئەوکات راهێنەری یانەی زڤولەی هۆڵەندی بوو کە سلۆت یاریی لێدەکرد، بەڵام ئەو ئاشکرایکردووە پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا نەبووە.

یان ئیڤیرس دەڵێ، "بەڕاشکاوانە بە ئارنێم گوت، تۆ باشترین یاریزانی، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بەرامبەرەکەت هەمووکات لە تۆ باشترە".

ئەو هەروەها گوتویەتی، "پێمگوت تۆ لە زڤولە یارییدەکەیت بەو مەرجەی باشتربیت لە رکابەرەکەت، بەڵام من ئەوەت تێدا نابینم، دەبێ هەوڵێکی زۆر بدەیت بۆ ئەوەی توانای جەستەییت باشتر بکەیت، تۆ زۆر ئاسان تێدەپەڕێنرێیت، زۆر سستیت".

ئیڤیرس ئەوکات رەخنەی لە ناوەڕاستکارە هێرشبەرییەکەی تیپەکەی دەگرت، وەکئەو گوتی، هەرگیز نەیبینی رۆژێک لە رۆژان بەتووندی یاریی بکات.

ئەو راهێنەرە کە لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوودا دووجار لەگەڵ هۆڵەندا یارییکردووە، دەڵێ، "پەیوەندیی نێوانمان باشنەبوو، ئەو لە من تووڕەبوو، بەڵام بەشی خۆی زیرەکبوو، دەیزانی من چیم دەوێت لێی، ئێستا ئەوە لە کارەکەیدا بەکاردەهێنێت".

هەروەها دەڵێ، "من دڵنیام لەوەی بۆچوونی ئەوم گۆڕی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، ئەو زۆر ئاسانکاربوو، کاتێک تووشی پێکانبوو، بیری لەوە کردەوە کاتێک چاک دەبێتەوە، چۆم توانای جەستەیی بەدەست بهێنێتەوە، بەڵام یەک ساڵ و نیوی ویست تا کەمێک باشبوو".

ئەو راهێنەرەی سلۆتی پێشوو دەڵێ، "بینیم ئەو زۆر ئارامە، بینیم کاتێک مەشقدەکات لەسەرخۆیە، بەیاریدەدەرەکەمم گوت ئارامی لەسەر بگرە، پاش چەند مانگێکی دیکە دەبینی ئەو چەند گەشەی کردووە".

ئەو سلۆتەی ئیڤیرس باسیدەکات، ئەگەرچی وەک یاریزان سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام وەک راهێنەرە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و ئێستا لە لووتکەی پرێمەرلیگە.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif