پارتی دەم: ئەحمەد تورک چارەسەری کیمیایی تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات


پارتی دەم رایگەیاند، چارەسەرە کیمیاییەکانی ئەحمەد تورک بە سەرکەتوویی تەواوبوون و بۆچوونیان وایە، بە زووترین کات دەست بە کارەکانی تایبەت بە ئاشتی دەکاتەوە.

پەڕەی تایبەتی پارتی دەم لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی مێردینی لەگەڵ تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە، کە ماوەی چەند مانگێکە چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.

پارتی دەم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەحمەد تورک پرۆسەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و دەست بە چارەسەری تیشکیی کراوە.

پارتی دەم دەڵێت، لە دڵەوە متمانەیان بەوە هەیە ئەحمەد تورک، لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارەکانی تایبەت بە پرسی ئاشتی دەکاتەوە.

ئەحمەد تورک کە لە تەمەنی 82 ساڵیدایە، بەهۆی نەخۆشییەکانیەوە، ماوەی چەند مانگێکە چارەسەر وەردەگرێت و هەر بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە بەردەوام بەشداری لە سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی و پارتی دەمدا بکات.


لە ساڵی 2017شدا ئەو کاتەی لە زینداندا بوو، بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

چەند رۆژێک پێش ئێستاش، سەرەڕای نەخۆشییەکانی، سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی ئیستانبوڵی کرد کە سڕی سورەیا ئۆندەری تێدا چارەسەر دەکرێت.

ئەحمەد تورک سەرەڕای نەخۆشییەکانی، بەشداری لە بەشێک لە سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی و پارتی دەم بۆ لای لایەنە سیاسییەکان کرد و 27ـی شوباتیش دوای دیداری ئیمراڵی، دەقی کوردی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانکراوی پەکەکەی لە ئیستانبوڵ خوێندەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif