بەراورد بە پێش رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی دیمەشق، هەر ملیۆنێک لیرەی سووریا 20 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە. بەهای دیناریش بەرامبەر دۆلار جێگیرە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ (سێشەممە) گوتی "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری، بە 147 هەزار و 500 دینارە."
10ـی ئاداری 2025 رێککەوتنێکی 8 خاڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، واژۆ کرا.
پێش رێککەوتنەکە و هەر دوێنێ، یەک ملیۆن لیرەی سووری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 127 هەزار دینار بوو. رەوەز میرزا دەڵێت: "دوای رێککەوتنەکە، جوڵەی دراو لە بازاڕەکانی سووریا دروست بووە؛ جێگیر نییە و گۆڕانکاری زیاتر روودەدات."
بەهای دینار چەند رۆژێکە جێگیرە. لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 100 دینارە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق