کابینەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچەدا نیە

ليست هناك تعليقات


 گرفتی مووچەی لە نێوان هەرێم و بەغداددا لە سەرەکیترین گرفتەکانە و تا ئێستاش بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە، ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بەتایبەت خودی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئەوەدا نین مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم بە نیشتمانی بکرێت و ڕاستەوخۆ بەغداد بیداتە مووچەخۆران.

بە پێی زانیاریەکان وەفدەکانی هەرێمی کوردستان کە دەچنە بەغداد ئامادەن لەسەر هەر پرسێکیتر سازش بکەن تەنها سەبارەت بە پرسی مووچەخۆران ئامادەی رێککەوتن نین و نایانەوێ چارەسەر ببێت، بەڵکو مەبەستیانە مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی هەژماری منەوە لەدەستی حکومەتی هەرێمدا بمێنێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وا بڵاوکرایەوە کە مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ بەتەواوی جێگیرکراوە و دواناکەوێت، بەڵام ئەوە ئێستا لە دەی مانگی ئازارداین و مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران نەدراوە و مووچەی مانگی دوانزەی ٢٠٢٤ وێڕای ئەوەی حکومەتی عێراقی ٤٦١ملیار دیناری ناردوە بۆ هەرێم و حکومەتی هەرێم ئامادە نەبوو مووچەی مانگی ١٢ی مووچە خۆران بدات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif