ئەحمەد شەرع ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سووریای دامەزراند

ليست هناك تعليقات


ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دامەزراند، کە خۆی سەرۆکایەتیی دەکات و لە حەوت ئەندامیش پێکدێت.

سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر رۆژی چوارشەممە 12-03-2025، بڕیاری ژمارە پێنجی سەرۆکایەتی دەرکرد، کە تایبەتە بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نەتەوەیی سووریا

لە بڕیارەکەدا هاتووە: بەپشت بەستن بەو دەسەڵاتەی بە سەرۆککۆماری عەرەبی سووریا دراوە و لە پێناو بەرژەوەندی باڵا و تۆکمەکردنی ئاسایشی نیشتمانیی و وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکان بۆ قۆناخی داهاتوو، سەرۆککۆمار ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:


یەکەم: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆمار پێکدێت. ئامانج لێی هاوئاهەنگیکردن و بەڕێوەبردنی سیاسەتە ئەمنی و سیاسییەکانە.

دووەم: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەمانە پێکدێت

- وەزیری دەرەوە
- وەزیری بەرگری
- بەڕێوەبەری هەواڵگریی گشتی
- وەزیری ناوخۆ
- دوو کورسی راوێژکاری لەلایەن سەرۆککۆمار بەپێی لێهاتوویی و ئەزموونیان دەستنیشان دەکرێن.
- کورسییەکی تەکنیکی پسپۆڕ ئەویش لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دەستنیشان دەکرێت بۆ چاودێریکردنی کاروباری تەکنیکی و زانستی پەیوەندیدار بە کۆنووسی دانیشتنەکان.


سێیەم: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆبوونەوەکانی بەشێوەی خولی یان لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆمار دەکات. تەواوی ئەندامانی بڕیار لەبارەی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاڵنگارییەکان دەدەن کە رووبەڕووی دەوڵەت دەبێتەوە.

چوارەم: ئەرکەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و میکانیزمی کارەکانی بەپێی راسپاردەی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت. بەجۆرێک لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بێت و هاوئاهەنگی کارا لەنێوان سەرجەم دامودەزگاکان بکات.

پێنجەم: بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی ئاگادار دەکرێنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif