نەوت لە کەمترین ئاستەکانی ئەم مانگەی مامەڵەی پێوەدەکرێت

ليست هناك تعليقات



نرخی نەوت ئەمڕۆ بەڕێژەیەکی کەم بەرزبووەوە، بەڵام هێشتا لە نزیک کەمترین ئاستەکانی دوو هەفتەی رابردووی، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزبوونەوەی کەمی نرخی نەوت ئەمڕۆ (سێشەممە، 28-1-2025) بە ئەگەری زۆرەوە تەکنیکییە و لەبەرئەوە روویداوە، کە نرخی نەوت بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە.

لاوازیی داتا ئابوورییەکانی چین و پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای گەرم لەم وەرزەی زستاندا لە ئەمریکا، خواستی بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمکردووەتەوە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 10 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم ئاستانە کەمترین ئاستی نرخی نەوتن لە دوای رۆژی 9ـی ئەم مانگەوە.

رۆژی دووشەممە ناوەندی ئاماری چین، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە، رایگەیاند چالاکییە پیشەسازییەکان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لەو وڵاتە سست بوون، ئەوەش نیگەرانیی لەسەر کەمبوونەوەی خواستی جیهان بۆ بەکارهێنانی نەوت دروست کردووە.

تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "داتا نەرێنییەکانی چین، نرخی نەوتیان دابەزاندووە، کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا لە ئەمریکا."

لەلایەکی دیکەوە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا، قەبارەی هاوردەکاریی نەوتی چین کەمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

پێشبینی کراوە بەهۆی ئەو سزایانەوە، پاڵاوگەکانی چین رۆژانە نزیکەی کەمتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت بپاڵێون.

ئاژانسی پێشبینیی کەشوهەوا لە ئەمریکا، ئەم هەفتەیە پێشبینی کردووە کەشوهەوا گەرم بێت، ئەوەش گوشاری زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif